25 تشرینی دووەم 2026
لە یەکەمین سیمپۆزیۆمی نیشتمانیی تایبەت بە COP32 كاره‌كانى پانێڵی دووەم بە ناونیشانی چارەسەرکردنی ئاوی قورس "رێگەچارە نه‌ريتى و سروشتییەکان لە کوردستان و شاری سلێمانی"، به‌ڕێوه‌چوو، باس له قه‌يرانى پيسبوونى ئاو به‌هۆى پاشماوه و ئاوه‌ڕۆكانه‌وه له شارى سلێمانى كرا، به‌ره‌وپێشچوونه‌كانيش خرانه‌ڕوو.
له پانێڵى دووه‌مدا پ.د.ئاکۆ رەشید حەمە، مامۆستا لە زانکۆی کۆمار كه وه‌ك پانێڵست به‌شداربوو، ئه‌وه‌يخسته‌ڕوو: سلێمانی لە قەیرانى پيسبوونى ئاودايه، ئاماژەی بە دوو پرۆژه‌ى زانكۆى كۆمار و زانكۆى سلێمانى كرد كه توانیویانه ئاو و ئاوەڕۆی زانکۆکە و گه‌ڕه‌كه‌كانى ده‌وروبه‌رى و به تايبه‌تى گه‌ڕه‌كى قولەرەیسی لە كۆگايه‌كدا کۆبکه‌نه‌وە و لە 3 بۆ 4 کاتژمێردا بەبێ دەستێوەردانی مرۆڤ پاکی بکه‌نه‌وە، بە جۆرێک پێویستیان بە ئاوی فه‌رمانگه حكومييه‌كان نەماوە.
ئه‌وه‌يخسته‌ڕوو، ئەم پرۆژەیە گواستراوەتەوە بۆ قه‌زاى بازیان و شاندێکی بەغدا و وڵاتانى ديكه سەردانیان کردووە، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا دەشتایی و خاکی بەبیابانبوو هەن کە دەکرێت پرۆژەی هاوشێوەیان لێ جێبه‌جێبکرێت.
موستەفا جومعە، لە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگەی سلێمانی كه پانێڵستێكى ديكه‌ى پانێڵى دووه‌م بوو روونیکردەوە، پێش ساڵی 2016 مەرجەکانی ئاو و ئاوەڕۆ بەسەر پرۆژەکاندا جێبەجێ نەدەکران، بەڵام دواتر مەرجەکان سه‌پێنراون و ئێستا چاودێریی ژینگەیيان لەسەرە و خاوەن پرۆژەکان پابەندکراون به جێبه‌جێكردنيانه‌وه.
لە بەشێکی دیکەی پانێڵەکەدا، مامۆستا کۆرش ئارارات مەجید، چالاكوانى بوارى سروشت و ژينگه و مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، كه پانێڵستێكى ديكه‌ى پانێڵى دووه‌م بوو، ئاماژەی بەوەدا زۆربەی ئه‌و هاوڵاتييانه‌ى له‌عێراق كۆچ ده‌كه‌ن هۆكاره‌كه‌ى گۆڕانی سیستمە ژینگەییەکان و پيسبوونى ژينگه‌يه. بەپێی داتای زیاتر لە 20 ساڵی رابردووى نەخۆشخانەی هیوا، 90%ـى تووشبووانی شێرپەنجە له جووتیارانن.
داوای‌کرد له COP32 کار لەسەر پرۆژە تەواوکراوەکان بکرێت. ووتيشى: داوایان له حكومه‌ت کردووە كه میکانیزمێک بۆ چارەسەری ئاو و ئاوەڕۆی قه‌زاى دوکان بدۆزرێتەوە کە بڕیارە پرۆژەکانی لە ساڵى 2027 دەستپێبکەن، تاوەکو چارەنووسی هاوشێوەی تانجەرۆی لێ نەیەت.
ناوه‌ڕۆك و گفتوگۆكانى ئه‌م پانێڵانه و ژماره‌يه‌ك پانێڵى ديكه‌ى هاوشێوه كه له داهاتوودا ئه‌نجامده‌درێن، وه‌ك پێشنياز و نه‌خشه‌ڕێگايه‌ك پێشكه‌ش به نوێنه‌رانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له (COP32) ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى له كۆنفرانسى ساڵى داهاتوو كاريان له‌سه‌ر بكرێت.









بڵاوکردنەوە