23 تشرینی دووەم 2026
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، له چالاكييه‌كانى هه‌ڵمه‌تى 16 رۆژه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ژنان، به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى گشتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تان و خێزان (ديدارى دادپه‌روه‌ريى بۆ ژنان)ـى به‌ڕێوه‌برد.
چالاكييه‌كه رۆژى دووشه‌ممه، 23ـى تشرينى دووه‌مى 2026 له ته‌لارى هونه‌ر، به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له وه‌زيره‌كان، ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، مامۆستايانى زانكۆ، توێژه‌ران، به‌ڕێوه‌به‌ره گشتييه‌كان، چالاكوانان و رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ و داكۆكى له مافى ژنان و لايه‌نى په‌يوه‌نديدار، له ته‌لارى هونه‌رى شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو.
له چالاكييه‌كه‌دا كه به سپۆنسه‌رى ميديايى ده‌زگاى ميديايى كوردسات و وه‌ك ده‌ستپێكى هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ژنان رێكخرابوو، وتارى سه‌ره‌تاى مه‌راسيمه‌كه له‌لايه‌ن عه‌دنان عوسمان، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى پێشكه‌شكرا، هه‌ريه‌ك له فێنك شه‌فيق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى خێزان و ئافره‌تان، ئاڵا تاڵه‌بانى، راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق بۆ كاروبارى ژنان وته‌يان پێشكه‌شكرد.
هه‌ر له چالاكييه‌كه‌دا دوو توێژينه‌وه‌ى زانستى خرانه‌ڕوو، توێژينه‌وه‌ى يه‌كه‌م له‌لايه‌ن هێمن عه‌بدولقادر خرايه‌ڕوو، تايبه‌ت بوو به ئالوده‌بوون به شاشه و گۆشه‌گيريى، كاريگه‌ريى له‌سه‌ر په‌يوه‌نديى هاوسه‌رگيريى.
يه‌كێكى ديكه له توێژينه‌وه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنێكى زانستيى بوو بۆ ديدى جێگريى سه‌رۆك وه‌زيرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى پرسى ژنان له 10 ساڵى رابردوودا، ئه‌م توێژينه‌وه‌يه‌ش له‌لايه‌ن پرۆفيسۆر د. ژيا عه‌باس پێشكه‌شكرا.
به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م ديداره ئامانجه‌كه‌ى دياريكردنى ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م دادپه‌روه‌ريى بۆ چه‌سپاندنى مافه‌كانى ژنان و هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌وڵه ياسايى و دامه‌زراوه‌ييه‌كان، پێشخستنى راسپارده‌ى كرداريى بۆ به‌هێزكردنى لێپرسينه‌وه و پاراستنى مافه‌كانى ژنان؛ بوو.









261123112838.jpg)
261123112846.jpg)
261123112912.jpg)
261123112921.jpg)




261123113009.jpg)




بڵاوکردنەوە