کار دەکات لە بەڕێوەبردن و بەهێزکردنی وێنەی گشتی، ناوبانگی دامەزراوەیی، و پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئاستی ناوخۆیی، نەتەوەیی و نێودەوڵەتی. وەک پردی سەرەکی نێوان دامەزراوەکە و لایەنە پەیوەندیدارە گرنگەکان کار دەکات، بۆ دڵنیابوون لە گەیاندنی پەیامی ڕوون، متمانەپێکراو و بەردەوام سەبارەت بە ئامانج، بەهاکان و چالاکییەکانی دامەزراوەی ڤیژن.
پلان دانان و جێبەجێکردنی ستراتیژییەکانی پەیوەندییە گشتیەکان کە متمانە و کاریگەری دامەزراوەی ڤیژن بەرز دەکاتەوە. سەرپەرشتی پەیوەندییەکان دەکات لەگەڵ دامەزراوە حکومییەکان، نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ناوەندی توێژینەوە، میدیاکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی.
هەروەها نوێنەرایەتی دامەزراوەکە دەکات لە کۆبوونەوە فەرمییەکان، بۆنەکان، و سەرکردایەتی دروستکردنی هاوبەشی و یاداشتنامەی لێکتێگەشتن دەکات (MoUs)، و دەستپێشخەریی هاوبەش کە هاوتا بن لەگەڵ ئامانجە ستراتیجییەکانی دامەزراوە. بەڕێوەبردنی پەیوەندییە میدیاییە فەرمییەکان، نامە فەرمییەکان، بڵاوکردنەوە گشتییەکان، و پەیامی دامەزراوەیی بۆ دڵنیابوون لە پیشەییبوون و هاوتابوون لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
ئەرکە سەرەکییەکان
• دروستکردن و پاراستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وەزارەتەکان، باڵیۆزخانەکان، کۆنسوڵخانەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان
• نوێنەرایەتی دامەزراوەی ڤیژن لە کۆبوونەوە فەرمییەکان، کۆنفرانسەکان و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان
• سەرپەرشتی پەیوەندییە میدیاییەکان، بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەوانی و دەربڕینە گشتییەکان
• هەماهەنگیکردن و ئیمزاکردنی یاداشنامەی لێکتێگەشتن، و هاوکارییە ستراتیجییەکان لەگەڵ دامەزراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان
• دڵنیابوون لە یەکگرتوویی براندینگ و پەیامدانی دامەزراوەیی
• پشتگیری سەرکردایەتی لە بەڕێوەبردنی ناوبانگ و پەیوەندی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان
گرنگیی ستراتیجیی پۆستی پەیوەندییە گشتییەکان
ئەم بەشە رۆڵی سەرەکی هەیە لە شوێنپێدانانی دامەزراوەی ڤیژن وەک دامەزراوەیەکی باوەڕپێکراو، سەربەخۆ و کاریگەر لە بواری توێژینەوەی زانستی و سیاسەتی دامەزراوەکەمان. لە ڕێگەی پەیوەندییە گشتییەکانەوە کاریگەری ستراتیجی دروستدەکات ، و یارمەتیدەردەبێت بۆ فراوانکردنی تۆڕی دامەزراوەکە و بەرزکردنەوەی کاریگەرییەکەی، و پشتگیری ئامانجە درێژخایەنەکانی لە پشتگیریی دیالۆگ و ڕێکخستنی بۆنەکان و چالاکییەکان لەسەر بنەمای زانیاری و هاوکاری تیم لە عێراق و ناوچەکەدا.