بەشی توێژینەوەکان بەشێکی تایبەتمەندە بە توێژینەوە لە دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی. توێژینەوەی زانستی ولێکۆڵینەوە و پۆڵسی پەیپەر لە بوارە جیاوازەکاندا ئەنجام دەدات.
ئەرکی سەرەکی بەشەکە بەرهەمهێنانی توێژینەوەی ورد وبابەتیی و بەڵگەدار بە مەبەستی پاڵپشتی کردنی ناوەندی بریار، پەرەپێدانی ڕێکخراوەیی و داڕشتنی سیاسەتی گشتی. هەروەها بەشی توێژینەوەکان هەوڵدەدات وەک ناوەندێکی شیکردنەوەی زانیاری لە پێناو بڕیاری دروست کاربکات وبەرچاو ڕوونی لەسەر بنەمای توێژینەوە وشیکاری و چارەسەری گرفتەکان بکاتە کلتوری کارکردن.
ئەم هەنگاوانەش دەبێتە هۆکار لە گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام ودامەزراندنی بنەماکانی حوکمڕانی باش و پێشخستنی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی.