21 تشرینی دووەم 2026
ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه و چالاكيى زانستيى هاوبه‌ش به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى ديالۆگ و گه‌شه‌پێدانى فيكريى و سياسه‌تى گشتى، ناوەڕۆکی رێککەوتننامەیەکی هاوبەشی نێوان دامه‌زراوه‌ى ڤیژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى و سەنتەری رافیدەین بۆ دیالۆگ بوو، کە لە شاری بەغدا واژۆکرا.
رۆژى چوارشه‌ممه، 18ـی تشرینی دووەمی 2026، رێککەوتنە هاوبەشەکەی ڤيژن فاوەندەیشن و سەنتەری رافيده‌ين واژۆ کرا، بە ئامانجی به‌هێزكردنى ههماههنگييهكان، ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه و چالاكيى زانستيى هاوبه‌ش به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى ديالۆگ و گه‌شه‌پێدانى فيكريى و سياسه‌تى گشتى.
هاوکات لەگەڵ ئیمزاکردنی رێککەوتننامەکەدا، نوێنەرانی دامه‌زراوه‌ى ڤیژن بەشدارییان لە چالاکییەکی تایبەتی سەنتەری رافیدەیندا کرد، کە تێیدا میوانداریی د.بەلاسم سالم، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق کرابوو.
له چالاکییەکەدا، گفتوگۆیەکی چڕ و بابەتییانە لەسەر چەند تەوەرێك كرا كه گرنگترينيان شێوازى رێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنى كه‌رتى راگه‌ياندن و په‌يوه‌ندييه‌كان، تاوتوێكردنى هۆكاره تهكنيکى و ياساييه‌كانى پشت راگرتنى تۆڕى تێلێگرام و له‌گه‌ڵيشيدا هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان و دۆخى كۆمپانياكانى په‌يوه‌ندى و ئينته‌رنێت له عێراقدا.
ئەم هەنگاوەی ڤیژن فاونده‌یشن بەشێکە لە ستراتیجییەتی دامەزراوەکە بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ناوەندە کاریگەرەکانی عێراق و ناوچەکە و بەشداریکردنی کارا لەو دیالۆگانەی کە پەیوەندییان بە داهاتووی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە و کەرتە جیاوازەکانەوە هەیە.





بڵاوکردنەوە