دامەزراوەی ڤیژن و یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران کاری زانستی هاوبەش بۆ گەشەی بازرگانی ئەنجام دەدەن

24 تشرینی دووەم 2026

بۆ دەستنیشانکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم جووڵەی بازرگانی و دۆزینەوەی چارەسەری زانستی بۆ کەرتی ئابووریی هەرێمی کوردستان، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران زنجیرەیەک دیدار و فۆکەس گروپی هاوبەش ئەنجام دەدەن.

باسكردنى ئه‌م پرسه‌ ئابوورييانه‌ لە کۆبوونەوەیەکدا هات، رۆژى سێشه‌ممه‌ 24ـی تشرینی دووەمی 2026 له‌نێوان شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی گشتیی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى يه‌كێتييه‌كه‌ و دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى به‌ڕێوه‌چوو.

يه‌كێتيى هاورده‌ و ناردنكارانى هه‌رێمى كوردستان، باسيان له‌ رۆڵ و گرنگيى كاره‌كانى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن كرد کە له‌ رابردودا تايبه‌ت به‌ كه‌رتى بازرگانی و ئابووریى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجاميداوه‌، له رێگەى توێژينه‌وه‌ى زانستييه‌وه‌ بێت، یان ديدار و كۆنفرانس و فۆكه‌س گروپه‌كان.

لە کۆبونەوەکەدا، باس له‌وه‌كرا کە گەشەپێدانی ئابووریی و بەهێزکردنی ژێرخانی بازرگانی پێویستی بە بەستنەوەی ئەزموونی بازاڕ هەیە بە توێژینەوەی زانستی و داتای وردەوە، هەردوولا رێککەوتن لەسەر ئەوەی لە رێگەی فۆکەس گروپ، دیدار و کاری زانستیی هاوبەشەوە، نەخشەڕێگا و پێشنیازی کردەیی بۆ بووژاندنەوەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان ئامادە بکەن.

HAWRDA U NARDNKARAN-1

HAWRDA U NARDNKARAN-2

HAWRDA U NARDNKARAN-3

HAWRDA U NARDNKARAN-4

HAWRDA U NARDNKARAN-5

HAWRDA U NARDNKARAN-6

HAWRDA U NARDNKARAN-7

HAWRDA U NARDNKARAN-8