ڤیژن فاوەندەیشن کۆبوونەوەیەکی راوێژکاریی بۆ لوتکەی سلێمانی ئەنجامدا

3 ئەیلوول 2026

کێشەکانی بەردەم وەبەرهێنەران و سەرمایەداران، ئەو ئاستەنگییانەی لەبەردەم هاتنی بانکە گەورەکان بۆ هەرێمی کوردستان هەیە، لەگەڵ چۆنیەتی گیڕانەوەی متمانەی هاوڵاتیان بە بانکەکان، لە کۆبونەوەیەکی راوێژکاریی دامەزراوەی فێژن و لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی لوتکەی سلێمانی تاوتوێی کران.

کۆبوونەوە راوێژکارییەکە وەک دوایین ئامادەکارییەکانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بۆ دیداری لوتکەی سلێمانی، رۆژی پێنجشەممە 3ـی ئەیلولی2026، بە بەشداریی وەبەرهێنەران و سەرمایەداران، لایەنی پەیوەندیدار و نوێنەرانی حکومەت بەڕێوەچوو. 

بەشداربووانی کۆبونەوە راوێژکارییەکە، ئاماژەیان بە دیارترین کێشەکانی بەردەم کەرتی بانک، خانووبەرە و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرد.

کەمی هاوکاریی و کارئاسانیی حکومەت بۆ وەبەرهێنەران و سەرمایەداران، ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق وەک کێشە سەرەکییەکانی بەردەم بەرەوپێشبردنی کەرتەکان باسکران.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە دروستکردنی متمانە بۆ سەرمایەداران بۆ بەشداریی زیاتر و ئەنجامدانی پرۆژەکان، چارەسەرکردنی کێشەکانی تاپۆ و موڵکداریی، کە رێگە بۆ وەبەرهێنەران خۆش دەکات پڕۆژەی زیاتر ئەنجام بدەن.

بەشدارانی کۆبونەوە راوێژکارییەکە پێشنیازیان کرد، حکومەتی هەرێم کار لەسەر‌ کۆکردنەوەی ئامار و داتا و زانیاریی وورد بکات، هاوکاری وەبەرهێنەر و سەرمایەداران بکات، بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکانیان بەپێی پێویستیی و خواستەکانی هاوڵاتیانیان.

هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی و ململانێ سیاسییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پێدانی پێشینە و قەرزەکان بە هاوڵاتیان، گێرانەوەی متمانەی هاوڵاتیان بۆ بانکەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆی بەشداران بوو.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە، داوایان کرد دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، فۆکەس گروپ و گفتوگۆی زیاتر لەسەر ئەو کێشانە رێکبخات، دەرئەنجامی گفتوگۆکان لە چوارچێوەی پۆڵسی پەیپەر و تویژینەوەی زانستی بڵاوبکاتەوە، پێشنیاز و راسپاردەکان وەک نەخشەڕێگای چارەسەکردنی کێشەکان بخاتەڕوو.

دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ رێکخستنی پانێڵەکانی تایبەت بە وەبەرهێنان، کەرتی خانووبەر، بانک، بەستنەوەی بانکەکان بە وەبەرهێنان و پێشەسازی، کە لە چوارچێوەی دیداری لوتکەی سلێمانی، لە رۆژانی 17 و 18ـی ئەم مانگە لە هۆتێل گراند میلینیۆمی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

LUTKAI SLEMANI-1

LUTKAI SLEMANI-2

LUTKAI SLEMANI-3

LUTKAI SLEMANI-4

LUTKAI SLEMANI-5

LUTKAI SLEMANI-6

LUTKAI SLEMANI-7

LUTKAI SLEMANI-8

LUTKAI SLEMANI-9

LUTKAI SLEMANI-10

LUTKAI SLEMANI-11

LUTKAI SLEMANI-22