3 ئەیلوول 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه ناحكومييه‌كان، باس له‌و كێشانه كران كه دێنه به‌رده‌م تۆماركردنى رێكخراوه‌كان، هه‌نگاوه‌كانى پشتگيريكردنيان و پێويستى دابينكردنى بودجه‌ى تايبهتیان و رۆڵى ڤيژن فاوەندەیشن لە کارکردن لە بوارەکانی كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی تاوتوێکرا.
رۆژى چوارشه‌ممه، 2ـی ئەیلولی 2026، هه‌ردى ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه ناحكومييهكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى دامەزراوەی ڤيژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی كرد. له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا باس له‌و ئاڵنگارييانه كرا كه دێنه به‌رده‌م تۆماركردنى رێكخراوه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆ لەسەر پێويستى ته‌رخانكردنى بودجه‌ى تايبه‌ت بۆ رێكخراوه مه‌ده‌نييه‌كان كرا.
ئاماژه به‌وه‌درا كه له وڵاتانى دیکە، حكومه‌ته‌كان نه‌ك باج له رێكخراوه‌كان وه‌رناگرن، به‌ڵكو به‌شێك له باجى وڵاته‌كه‌يان بۆ پشتگیریی و هاوکاریی و پڕۆژەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تەرخان دەکرێت.
جێگرى سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه ناحكومييه‌كان ستايشى رۆڵى دامەزراوەی ڤيژن-ى كرد وه‌ك دامه‌زراوه‌يه‌كى توێژينه‌وه و خانه‌ى بير، كه توانيويه‌تى له‌ماوه‌يه‌كى كه‌مدا ژمارەیەک چالاكيى گرنگ له توێژينه‌وه و گفتوگۆی کراوە و و ديدار لەسەر پرسە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان ئه‌نجامبدات.





بڵاوکردنەوە