3 ئەیلوول 2026
له دامهزراوهى ڤيژن بۆ لێكۆڵينهوهى ستراتيجى، فۆکەس گروپێک لهبارهى ريكخستنى پسپۆڕييهكان له زانكۆ و پهيمانگاكانى ههرێمى كوردستان، لهگهڵ پێداويستييهكانى بازاڕى كار پێشكهشكرا، ئهو مهترسييانه خرانهڕوو كه بههۆى زۆريى ژمارهى دهچووان و كهمى ههليكارەوە دروستبووه.
فۆکەس گروپەکە، رۆژى پێنجشهممه 3ـی ئەیلولی2026 بهڕێوهچوو، سەرەتا د.بەختیار عوبێد شەریف، ياريدهدهرى سهرۆكى زانكۆى پۆليتهكنيكى سلێمانى بۆ كاروبارى خوێندكاران، سيمينارێكى به ناونيشانى(پرۆژەی رێکخستن و هاوسەنگکردنی خوێندنی باڵا، هێزی کاری پسپۆڕ و پێویستییەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستان) پێشكهشكرد.
له سيمينارهكهدا؛ د.بەختیار عوبێد ئاماژەی بە زۆربوونی ژمارەی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان لە زانکۆ و پەیمانگا حکومی و ئەهلییەکان کرد و روونیکردەوە، 371 بەش لە بواری تەندروستی و پزیشکی لە زانکۆ و پەیمانگا حکومی و ئەهلییەکان و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا هەیە.
ئاماژەی بەوەکرد، زۆریی دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی بێکاریی، کەمبوونەوەی هەلی دامەزراندن، هاوسەنگ نەبوونی بازاڕی کار و کاریگەریی لەسەر کوالێتی فێرکردن و مەشقی پراکتیکی درووست دەکات.
دوای پێشکەشکردنی سیمینارەکە، گفتوگۆیەکی کراوە، بە بەشداریی بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانتار، نوێنەرانی زانکۆ حکومی و تایبەتەکان و ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ بەڕێوەچوو، بەشداربووان لە فۆکەس گروپەکەدا دیدگا و تێڕوانینەکانی خۆیان لەسەر کێشەی زۆربوونی دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان و چۆنیەتی رێکخستنەوە و هاوسەنگکردنی خوێندنی باڵا لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژیی، ئامار و داتاکان، دەرئەنجامی گفتوگۆکان، لە چوارچێوەی توێژینەوەیەکی زانستیدا ئامادەکات، راسپاردە و پێشنیازەکان، وەڵامی درووست و زانستی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەخاتەڕوو.













بڵاوکردنەوە