کاری رێکخراوەکانی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان بەراوردکاریی بۆ دەکرێت

3 ئەیلوول 2026

ڤيژن فاونده‌يشن

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بۆ ڤیژن: کارەو چالاکییەکانتان هەمەجۆر و ئاست بەرزن 
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا، لەسەردانێکیدا بۆ دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، کارو چالاکییەکانی ڤیژن فاوندەیشن ی لەرابردوو بە گرنگ و ئاستبەرز ناوبرد

کاروان جمال تاهیر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا، رۆژی ٢٦-٨-٢٠٢٦ ، سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کرد، سەردانەکە بەشێکی باسکردن و گفتوگۆ و بەراوردکاریی کارەکانی ڤیژن فاوندەیشن و رێکخراوە ناحکومییەکان بوو لە بەریتانیا، نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا، کار و بەرنامەو ناوەرۆکی کارەکانی ڤیژن فاوندەیشن -ی بەگرنگ و بەرچاو و کاریگەر وەسفکرد، باسی لەوەشکرد کارەکانی ڤیژن فاوندەیشن کاریگەریی لەسەر رەوتی بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگا هەیە لە ئاستە جیاوازەکان

دامەزراوەی ڤیژن فاوندەیشن، بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، بەشێک لە کارو پرۆژەکانی داهاتوووی دامەزراوەکەی بۆ نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسکرد، ستراتیج و بەشێک لە پلان و کاری دامەزراوەکەی روون کردەوە،  لەنێویدا دیداری لوتکەی سلێمانی کە بڕیارە لە ١٧ و ١٨ ی ئەیلولی ٢٠٢٦ لەشاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.NWENARI UK -1

NWENARI UK -2

NWENARI UK -3

NWENARI UK -5

NWENARI UK -6

NWENARI UK -7

NWENARI UK -8