4 کانوونی یەکەم 2025
رۆژى پێنجشه‌ممه، 4/12/2025، د. هه‌ڵۆ عه‌سكه‌رى، وه‌زيرى ژينگه‌ى عێراق سه‌ردانێكى بۆ دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى ئه‌نجامدا و تاوتوێى دۆخى ژينگه‌ى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامدانى چه‌ند پرۆژه‌يه‌كيان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زيرى ژينگه‌ى عێراق بهرچاوڕونييهكى له‌باره‌ى كارى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى خسته‌به‌رده‌م دامه‌زراوه‌ى ڤيژن و به ورديش باسى له‌و مهترسييانه كرد كه له‌ئێستادا رووبه‌ڕووى ژينگه‌ى عێراق بوونه‌ته‌وه له كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو و باران، رێژه‌ى سه‌وزايى، له‌ناوچوونى باڵنده‌كان و باسى له‌و مهترسيانهش كرد كه له چاره‌سه‌رنه‌كردنى ئه‌م دۆخه‌دا رووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته‌وه.
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن داواى كرد له داهاتوودا به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ژينگه‌ى عێراق چه‌ند پڕۆژه و توێژينه‌وه‌يه‌ك بۆ به‌ره‌وپێشبردنى دۆخى ژينگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بده‌ن و بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و پرۆژانه‌ش سه‌رنج و پێشنيازه‌كان خرانه‌ڕوو.



بڵاوکردنەوە