پڕۆژە رووناکی لە نێوان هاوچەرخ بوون و ئاڵنگاریی لە جێبەجێکردنیدا

15 تشرینی یەکەم 2025

توێژەر : د. محه‌مه‌د كه‌ریم محه‌مه‌د

دەستپێکردنی پڕۆژەی رووناکی بە وەرچەرخانێکی گرنگ لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان هەژمار دەکرێت، بەو پێیەی بۆ یەکەمجارە هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری، بەڵام بەپێی پەڕاوێکی سیاسەتەکان (پۆڵەسی پەیپەر) کە دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی ئامادەی کردووە، هێشتا کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان لەبەردەم ئاڵنگاری گەورەدایە.
لەم نەخشەرێگایەدا فۆوکەس خراوەتەسەر بەرزی تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا و وونبوونی رێژەیەکی بەرز لە وزەی کارەبای بەرهەمهاتوو، وەک دوو بەربەست لەبەردەم سەرکەوتنی پڕۆژەی رووناکی، کە پێویستە بڕیاربەدەستان لە داهاتوودا کاری لەسەر بکەن و بەهەند وەریبگرن.