13 تشرینی یەکەم 2025
رۆژی دوو شەممە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ شاندێکی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە گروپێک لە رۆژنامەنوسانی بە ئەزموون، سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجیان کرد و لەلایەن سەرۆک و نەندامانی دامەزراوەی ڤیژن پێشوازی کران.
لە سەردانەکەدا شاندی مەکتەبی راگەیاندنی (ی.ن.ک) باسی گرنگی سەنتەرەکانی توێژینەوەیان کرد، کە دەتوانن رۆڵ و کاریگەرییان لەسەر ناوەندەکانی بڕیار هەبێت، لە دەستنیشانکردنی کێشە و گرفتەکان و خستنەڕووی چارەسەرەکان.
هەر لەو گفتوگۆیانەدا زۆر بە چڕی جەخت لە گرنگی پاڵپشتیکردنی کەرتە خزمەتگوزاریەکان و باشترکردنی حکومڕانی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیذڕاڵی عێراق کرایەوە.
بڵاوکردنەوە