توێژینەوەیەکی دامەزراوەی ڤیژن لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی پێشکەشکرا

7 تشرینی یەکەم 2025

لە ڕۆژی سێشەممە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، یەکەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی دەربارەی (ژیری دەستکرد بۆ بەردەوامیی لە جیهانی گەشەسەندوودا) لە زانکۆی ئاکرێ بە ڕێوەچوو، بە بەشداری توێژەران و پسپۆڕانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لە کۆنفڕانسەکەدا توێژینەوەیەکی پێشکەش کرد بە بەناونیشانی (کاریگەری بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی لەسەر کاریگەریی سیستەمی کۆنتڕۆڵی ناوخۆیی)، بە ئامادەکردنی لا لەیەن هەر یەک لە بەرێزان د.نەبەرد کەریم و م. شارۆ نەورۆز.

د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە وتاری دەستپێکیدا پێزانینی خۆی بۆ توێژەرانی بەشداربوو دەربڕی و دەستخۆشی لە هەوڵەکانیان کرد لە هەڵبژاردنی ئەم کۆنفرانسە وەک سەکۆیەک بۆ نمایشکردنی کارە زانستییەکانیان و بۆ پێشخستن و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و شارەزایی لەنێوان دامەزراوە ئەکادیمییەکان.

کۆنفرانسەکە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، بە پێشکەشکردنی ٥٥ توێژینەوەی زانستی لەلایەن توێژەرانەوە کە نوێنەرایەتی شەش وڵاتی جیاواز دەکەن، لە چوارچێوەی چەند بابەتێکی جۆراوجۆری پەیوەست بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد و ڕۆڵی لە پێشخستن و بەردەوامی لە کۆمەڵگا گەشەسەندوەکاندا.

confrance-2

confrance-3

confrance-5

confrance-6

confrance-1