2 تشرینی یەکەم 2025
بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و کاری پێکەوەیی لەو پرۆسەیەدا، شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن رۆژی (٢/١٠/٢٠٢٥) سەردانی ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی کردو لەلایەن ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری ئۆفیسەکەوە پێشوازی کران.
لە کۆبوونەوەیەکدا شاندی دامەزراوەی ڤیژن باسیان لەقۆناغی بانگەشەی هەڵبژاردن و ڕۆژانی دەنگدان کرد، کە هاوکات لەڕێگەی پلاتفۆڕمێکی تایبەتەوە بەهاوبەشی سەنتەری ستراتیژی مافی مرۆڤ لە بەغداد چاودێری پرۆسەکە دەکەن، لە گەیاندنی پەیامە ڕاست و دروستەکان و جیاکردنەوەیان لە هەواڵی ناڕاست و چەواشەکاریی، کە بەپێی لێکتەیشتنێک لەگەڵ ئۆفیسی نیشتمانی کۆمسیۆنداو لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جێبەجێی دەکرێت، کە بەهاوکاری رێکخراوی ئایدیا ئەنتەرناشنال و بە پشتگیری دارایی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بەڕیوە دەچێت.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی، پشتگیری خۆی بۆ کارەکانی دامەزراوەی ڤیژن دووپاتکردەوە، کە لەم قۆناغەدا وەک هاوبەشێکی پرۆسەی هەڵبژاردن، دەتوانن چاودێرێکی کارابن بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەکەو پیشاندانی شەفافییەت و ڕاگرتنی ئەو چەواشەکارییانەش، کە دەیانەوێت پرۆسەی هەڵبژاردن لەکەدار بکەن.
بڵاوکردنەوە