سەکۆیەک بۆ راستی و بەربەستێک بۆ چەواشەکاری دامەزرا

27 ئەیلوول 2025

دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆلینەوەی ستراتیجی بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری ستراتیجی مافی مرۆڤی عێراقی لەبەغداد، پرۆژەی دامەزراندنی روانگەیەک رادەگەیەنن، بۆ چاودێریکردنی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و چەواشەو ئەو هەواڵانەی زیان بە پرۆسەی هەڵبژاردن دەگەیەنن، لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا.
سەکۆکە تیشک دەخاتە سەر ئەو زانیاریانەی بەمەبەست و بەمەرامی خراپ بڵاودەکرێنەوە، ئەمەش کاردەکاتە سەر بەشداری هاوڵاتیان و بێگەردیی پرۆسەی هەڵبژاردن.
رۆژی شەممە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٥ لەئۆفیسی دامەزراوەی ڤیژن لە سلێمانی راهێنانێک ئەنجامدرا، وەک هەنگاوی یەکەم بۆ پێکهێنانی تیمی چاودێری و دۆزینەوەی زانیاری ناراست و چەواشە و راستکردنەوەی زانیاریەکان و دۆزینەوەی سەرچاوەکانیان لەرێگەی سەکۆیەکی سۆشیاڵ میدیاوە بەناوی عێراق فلتەر.
ئەم پرۆژەیە بە پشتگیری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و هاوکاری ریکخراوی ئایدیا ئەنتەرناشناڵی سویدی ئەنجام دەدرێت، کە بریتیە لەزنجیرەیەک چالاکی کاری رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و سەندیکاکان و کەسایەتی و دامەزراوە ئەکادیمیەکان بۆ پشتگیری ئەنجامدانی هەلبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دوور لە دەستێوەردان و شێواندنی راستیەکان و رێگرتن لە گوتاری رق و کینە و چاودێری پرۆسەکە لەسەرتاسەری عیراقدا.

Fact-1

Fact-2

Fact-3

Fact-4

Fact-5

Fact-6

Fact-7

Fact-8