22 ئەیلوول 2025
توێژەر : هێمن عبدالقادر عبدالکریم
بە تێڕوانین لە زۆری رێژەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئەو دەرهاویشتانەی کە لە ئەنجامی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە هەرێمی کوردستان بەدەستهاتوون، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی ئەم توێژینەوەیەی بەرهەمهێناوە
توێژینەوەکە لەلایەن توێژەری کۆمەڵایەتی (هێمن عەبدولقادر) ئامادەکراوە، داتا و زانیارییەکانی توێژینەوەکە، ڕادەی مەترسی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان بۆ ڕووندەکاتەوە لە سەر ژیانی تاک، خێزان و هەرزەکاران..
توێژینەوەکە پشتی بەستووە بە میتۆدی (وەسفی، مێژوویی و ئاماریی) واتا وەسفی دیاردەکە دەکات، مێژووی سەرهەڵدان و گەشەسەندنی باسدەکات لەگەڵ لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی، هەروەها بۆ ڕاڤەکردنی زانیاری و گریمانەکانی پشتی بە ئامارەکان بەستووە. لە کۆتاییدا دەرئەنجامەکان خراونەتەڕوو لەگەڵ کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیار بۆ تاک، خێزان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی میریی و دەزگا یاسادانەرەکان و میدیاکان..
بڵاوکردنەوە