18 ئەیلوول 2025
رۆژی پێنج شەممە (١٨/٩/٢٠٢٥) بە بەشداری ژمارەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و مامۆستایان و توێژەران و چالاکوانان،
سیمپۆزیۆمی کاریگەری و مەترسیە شاراوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەسەر خێزان و هەرزەکاران، لە زانکۆی کۆمار بەڕێوەچوو، کە لەلایەن دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی رێکخرابوو.
عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزاووی ڤیژن لە وتاری کردنەوەی سیمپۆزیۆمەکەدا بەراووردێکی ژیانی خێزانەکانی کرد، کە لە رابردوودا نهێنیە خێزانیەکان دەپارێزران، بەڵام ئێستا بەشێک لە خەڵک پەیوەندیە خێزانیەکانیان و ژیانە شاراوەکانیان لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە هاوبەشی پێدەکەن.
لە بەشێکی دیکەی سیمپۆزیۆمەکەدا هێمن عەبدولقادر توێژەر لە دامەزراوەی ڤیژن، ئەنجامی نوێترین توێژینەوەی دامەزراوەکەی راگەیاند، دەربارەی
کاریگەری و مەترسیە شاراوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەسەر خێزان و هەرزەکاران.
هەر لە چوارچێوەی سیمپۆزیۆمەکەدا پانێڵێک لەلایەن بەڕێزان (پ ی.د.پاڤێ جەمیل، پسپۆڕی سایکۆلۆجیای راگەیاندن و پ.ی.د.لوقمان سیوەیلی، پسپۆڕی کاری کۆمەڵایەتی و د.شەهلا عەلی، پسپۆڕی راوێژکاری دەروونی) پێشکەشکرا، تێیدا کاریگەریە کانی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کەەڵایەتیەکانیان، لە رووی میدیایی و دەروونی و کۆمەڵایەتیەوە لەسەر خێزان و هەرزاکاران رونکردەوە.
ئامادەبوانیش سیمپۆزیۆمەکەیان بە تێبینی و بۆچوون و رەخنەکانیان پڕبایەختر کرد.
بڵاوکردنەوە