28 ئاب 2025
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لە رۆژانی 26 و 27ی ئەم مانگە لەشاری هەولێر بەشدار بو لە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە نەزاهەتی هەڵبژاردن و هاندانی زیاتر بۆ بەشداری لە دەنگدان.
پڕۆژەکە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پشتیوانیی دارایی دەکرێت و دامەزراوەی نێودەوڵەتی دیموکراسی و هەڵبژاردنی سویدی جێبەجێی دەکات و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکانی عێراقیش ئامادە و هاوکاری تەواوی پڕۆژەکەیە.
پێشتریش لە وۆرکشۆپی یەکەمدا نەخشەڕێگایەک بۆ هاوکاری و یەکخستنی هەوڵەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەڵبژاردن دانرا، لەم وۆرکشۆپەشدا قۆناغەکانی جێبەجێکردنی نەخشەڕێگاکە دەستنیشانکرا کە ئامانجی سەرەکی بریتیە لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەشداریی هاوڵاتیان لە پرۆسەی دەنگدان و بەڕیوەچونی پڕۆسەکە بەشێوەیەکی پاک و بێخەوش و بەرزکردنەوەی ئاستی متمانەی دەنگدەران.
لە وۆرکشۆپەکەدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوە دیارەکانی بواری هەڵبژاردن و کەسانی ئەکادیمی و سەنتەرەکانی لێکۆڵینەوە و سەندیکاکان بەشدار بون.
بڵاوکردنەوە