24 ئاب 2025
بە مەبەستی ئامادەکاری و گرتنەبەری هەنگاوی کرداری بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەیەک، رۆژی یەکشەممە، 24/8/2025 کۆبونەوەیەک لەنێوان دامەزراوەی ڤیژن و هەریەک لە ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت و خاتوو ئارەزوو غەفور سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و پ. د. ژیا عەباس بەرپرسی دەزگای خامون بەڕێوەچو.
ئامانجی کۆبونەوەکە بۆ دانانی پلانێک بو بۆ توێژینەوەیەک بە ناونیشانی (بێکاری لای خانمان، هۆکار و دەرفەتەکان)، کە بڕیار وایە دامەزراوەی ڤیژن بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و دەزگای خامون و ژمارەیەک دەزگای پەیوەندیدار ئەنجامی بدات.
ئامانجی سەرەکی توێژینەوەکەش بریتییە لە خستنەڕووی هۆکارەکانی بێکاریی خانمان لەکۆمەڵگەی کوردی و دەرفەتەکانی کارکردنیان کە لە ناوەندی پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
بڵاوکردنەوە