24 ئاب 2025
لەچوارچێوەی چالاکییەکانی دامەزراوەی ڤیژن، ئەمڕۆ یەکشەممە 24/8/2025 دوەم فۆکەس گروپی (زانیاریی ناڕاست و چەواشە و گوتاری رق و کینە لەبانگەشەی هەڵبژاردندا) بەڕێوەچو.
لە گفتوگۆیەکدا، باس لە شێواز و جۆرەکانی زانیاریی ناڕاست و هەروەها کاریگەرییە نەرێنییەکانی کرا بە تایبەت لە سەروبەندی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، لەو چوارچێوەیەشدا سۆشیال میدیا وەک سەرچاوەی سەرەکی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و چەواشە باسی لێوە کرا.
دواتر چەندین پێشنیارو راسپاردە لەلایەن بەشداربوانەوە خرانەڕوو کە گرنگترینیان، بریتییە لە ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە لەڕێی ناوەندە پەروەردەیی و ئەکادیمییەکان.
ئەمە دوەم فۆکەس گروپە کە دامەزراوەی ڤیژن لەبارەی زانیاریی ناڕاست و کاریگەرییەکانی ئەنجامی دەدات و ئامانج لێی بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەیەکە کە تێیدا لەسەر بنەمای داتاو پێشنیاز و گفتوگۆکان، پلانی کرداری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بۆ ناوەندەکانی بڕیار دەخرێنە روو.
بڵاوکردنەوە