ئەبوبەکر هەڵەدنی ئامادەیی خۆی بۆ هەماهەنگیکردنی دامەزراوەی ڤیژن دوپات کردەوە

24 ئاب 2025

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 24/8/2025 ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی کوردستان با یاوەری سەرۆکی (رێکخراوی نیشتمانی هەموان بۆ پەرەپێدانی دیموکراسی) سەردانی (دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی)ی کرد و لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڤیژن پێشوازیی لێکرا. 

لەدیدارێکدا باس لە گرنگیی هەبونی دامەزراوەکانی تایبەت بە توێژینەوە کرا بەتایبەت لە دەستنیشانکردنی هەڵە و کەموکوڕییەکان و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو، لەو چوارچێوەیەشدا ئاماژە بە رۆڵی دامەزراوەی ڤیژن کرا و کارو چالاکییەکانی دامەزراوەکە بەرز نرخێنرا. 

لە کۆتاییدا هەردولا جەختیان کردەوە لەسەر هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی و هەنگاونان بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەش لە داهاتودا. 

 

abubakr haladini_1

abubakr haladini_2

abubakr haladini_3

abubakr haladini_4

abubakr haladini_5