21 ئاب 2025
رۆژی پێنچشەممە 21/8/2025 ژمارەیەک کەسایەتی کە پێکهاتبون لە پەرلەمانتار و پسپۆڕی دارایی و یاسایی سەردانی (دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی)یان کرد.
ئامانجی سەردانەکە بۆ بەشداریکردن بو لە کۆبونەوەیەکی راوێژکاریی دامەزراوەی ڤیژن لەبارەی پرسە دارایی و دەستورییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد.
لە کۆبونەوەکەدا چەندین زانیاریی گرنگ لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی نێوان هەرێم و بەغداد خرانەڕو لە پێناو دیاریکردنی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ چارەسەرکردنیان.
بڵاوکردنەوە