وەفدێکی کونسوڵخانەی هۆڵەندا سەردانی ڤیژن دەکات

11 ئاب 2025

بەمەبەستی ئاشنابون و لەنزیکەوە ئاگاداربون لە کار و چالاکییەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە ١١/٨/٢٠٢٥ وەفدێکی کونسوڵخانەی هۆڵەندا سەردانی (دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی)ی کرد.

وەفدەکە پێکهاتبو لە سیسکا دەڤێڵد بەرپرسی سیاسی لە کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و هەروەها نالی یوسف راوێژکاری سیاسی و ئابوری لە کونسوڵخانەی هۆڵەندا و لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڤیژنەوە پێشوازییان لێکرا.

لە دانیشتنێکدا پریزنتەیشنێک لەبارەی کارو چالاکییەکانی ڤیژن و ئامانجە سەرەکییەکانی دامەزراوەکە بۆ وەفدی میوان خرانەڕو، هەروەها ئاماژە بە کار و چالاکییەکانی ماوەی رابردو کرا و پلانی کاری داهاتوش بۆ وەفی میوان خرایەڕوو.

لە بەرامبەردا وەفدی میوان سەرسامیی خۆیان بە کارەکانی ڤیژن دەربڕی و دەستخۆشییان لە ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن کرد لە پای توێژینەوە و کارەکانی ماوەی رابردویان لە چەندین سێکتەری جیاوازدا، هاوکات هیوای بەردەوامی و بەرەوپێشچونیان بۆ کارەکانیان خواست.

holanda-1

holanda-2

holanda-3

holanda-4

holanda-5

holanda-6

holanda-7

holanda-8