4 ئاب 2025
لەچوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمییەکاندا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە 4/8/2025، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی پۆڵیتەکنیکی گەرمیان ئیمزا کرد.
رێوڕەسمی ئیمزاکردنی یاداشتنامەکە بە ئامادەبونی سەرۆک و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی گەرمیان لەگەڵ سەرۆک و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڤیژن بەڕێوەچو کە ئامانج لێی بۆ هەماهەنگی و پێکەوەکارکردنی هاوبەشە لە بواری توێژینەوە لەسەر پرسە جیاوازەکان.
عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن جەختی لەوە کردەوە کە بەشێک لە پلانی ستراتیجی دامەزراوەکەیان بریتییە لە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکان و لەو چوارچێوەیەشدا ئەنجامدانی کاری هاوبەش دەکەوێتە ئەولەویەتی کارەکانمان.
زانکۆی پۆڵیتەکنیکی گەرمیان چوارەمین زانکۆی تەکنیکییە لە هەرێمی کوردستان و لە ساڵی 2023 دامەزراوە و دوو کەمپی سەرەکی هەیە لە کەلار و کفری و لە ئێستادا لە 16 بەشی زانستی پێکدێت و نزیکەی دو هەزار خوێندکار تێیدا دەخوێنێت و 650 فەرمانبەر و مامۆستا کاری تێدا دەکەن، بەشەکانی ئەم زانکۆیە زیاتر بۆ پەرەپێدان و خزمەتکردنی بازاڕ و کەرتی تایبەتە.
بڵاوکردنەوە