22 تەممووز 2025
رۆژی سێشەممە ٢٠٢٥/٧/٢٢ وەفدێکی رێکخراوی هیوا فاوندەیشن سەردانی دمەزراوەی ڤیژن فاوندەیشنی کرد و لەلایەن ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڤیژنەوە پێشوازییان لێکرا.
لە دانیشتنێکدا وەفدی میوان کورتە باسێکیان لە بارەی رێکخراوەکە و کار و چالاکییەکانیان لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تاوەکو ئێستا پێشکەش کرد کە خۆی لە چاپکردنی کتێب و کردنەوەی خولی راهێنان و گەشەپێدانی مرۆیی و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی دەبینێتەوە.
ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڤیژن لای خۆیەوە دەستخۆشی لە کارو چالاکییەکانی هیوا فاوندەیشن کرد و هەردولا ئامادەییان پیشاندا بۆ ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش بۆ داهاتو.
هیوا فاوندەیشن رێکخراوێکی ناحکومییە کە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە. بارەگاکەی لە شاری سلێمانییە و ئامانجیان پەروەردەکردن و بەهێزکردنی هاوڵاتیانی هەرێمە. هیوا فاوندەیشن پشتگیری چەندین پڕۆژەی خۆماڵی و وەرگێڕدراوی کردووە، چەندین بەڵگەفیلمی دروست کردووە و چەندین ئامرازی پەروەردەییشی بڵاو کردووەتەوە.
بڵاوکردنەوە