وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن سەردانی دامەزراوەی ڤیژن دەکات

6 تەممووز 2025

دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی ٦/٧/٢٠٢٥ سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کرد.
لە دانیشتنێکدا لەگەڵ ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەکە، بەڕێزیان تیشکیان خستە سەر بەشێک لە ئیش و کار و چالاکیەکانی وەزارەتەکەیان. لەهەمان کاتدا ئەو پلانەی خستەڕوو کە وەزارەتەکەی لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەت کاری لەسەرکردووە، لە تەواوکردنی رێگا سەرەکیەکانی نێوان شارەکان و راکێشانی رێگای نوێ بۆ لادێکان.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا زۆر بە ووردی باسی پلانی رێگای گەشەپێدانی نێوان عێراق و تورکیا و پشکی هەرێم لەو پرۆژەیەدا کراو پڕۆژەی دیزاینی هێڵی شەمەندەفەری ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش تیشکی خرایەسەر و گفتوگۆی کرا.
دانا عەبدولکەریم بەشەکانی دامەزراوەکەی بەسەرکردەوەو ئامادەیی هەموو جۆرە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی پێشان دا بۆ خزمەتکردنی زیاتری ئەو بوارانەی لەلایەن هەردولاوە گرنگن و بە پێویست ئەزانرێت.

dana-1

dana-2

dana-3

dana-4

dana-Cover

dana-7

dana-9

dana-8

dana-12