28 حوزەیران 2025
رۆژی شەممە ٢٨-٦-٢٠٢٥ بەریز خاتوو ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری کوردستان سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کرد.
وێڕای پیرۆزبایی لەدامەزراندن وکارو چالاکیەکانی ڤیژن خاتوو ئەمەل جەلال بەووردی باسی پلانەکانی گەشتوگوزار و لایەنە بەهێز و دەرفەتەکانی کرد ، ئاماژەی بەو بوارانەکرد کە گرنگە کاریان لەسەر بکرێت و وەبەرهێنانی تێدا بکرێت.
پاشان باسی رۆڵی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت و رێکخراوە ناحکومیەکان و چەند کەسایەتیەک کرد کەبەهەوڵەکانیان توانیویانە ئاستی گەشتیاری و داهاتی گەشتیاری بەرزبکەنەوە.
لەبەشێکی دیکەی سەردانەکەیدا خاتو ئەمەل باسی لەمەسەلەی گەشتوگوزاری ئاینی و وەرزشی و کلتوری و گەشپیدانی ئەو کەرتە کرد.
لەو دیدارەدا سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن چەند پێشنیارێکی بۆ ئامادەکردنی لێکۆڵینەوەو پۆڵیسی پەیپەر بۆ ستراتیژی گەشتیاری و پێشخستنی خستە ڕوو وەک بەشێک لە پلانی سلێمانی ٢٠٣٠ و سێکتەری گەشتیاری لەو پلانەدا بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەی داهات لەهەرێم.
بڵاوکردنەوە