گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەت و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی

13 ئایار 2025

رۆژی (١٣\٥\٢٠٢٥) سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کرد، لە سەردانەکەیدا گفتوگۆکرا دەربارەی بوونی هەماهەنگی نێوان ناوەندەکانی توێژینەوە و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

سەمیر هەورامی جەختی لە پێویستی بوونی دامەزراوەکانی لێکۆڵینەوە کردەوە و ئامادەیی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی دووپاتکردەوە. هەروەها باسی لە بەشێک لەو کێشانە کرد کە پێویستیان بە چارەسەر هەیە و دەشێت دامەزراوەکانی توێژینەوە پەڕاوی سیاسەتی لەسەر ئامادە بکەن.