2025-05-10
رۆژی شەممە ٢٠٢٥/٥/١٠ لەدامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی باس لە پەیکەر و پێکهاتەی پارتە سیاسیەکان و ئۆرگانەکانی بڕیاردانی پارتە سیاسیەکان لەهەرێمی کوردستان کرا.
لەدرێژەی زنجیرە فۆکەس گروپەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی گشتگیری دامەزراوەی ڤیژن، ئەمڕۆ زنجیرەی دوەم ئەنجامدرا، ئەم فۆکەس گروپەیان تایبەت بوو بە لایەنی یاسایی پێکهاتەو دامەزراوەی پارتە سیاسیەکان بە پێی هەردوو یاسای فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستان، لایەنە ئەرێنی و نەرێنی یاساکان باسوخواسی لەسەرکرا.
فۆکەس گروپەکە بە ئامادەبوونی کەسانی پلە باڵای پارتە سیاسیەکان و نوێنەری دامەزراوە حزبیەکان و کەسانی پسپۆڕ و شارەزا و ئەکادیمی، لە هۆڵی دیدگا لە ئۆفیسی ڤیژن بەڕێوەجوو، کە تێیدا گروپی توێژەرانی دامەزراوەکە دوا راسپاردەکانی ئامادەبوانیان وەرگرت بەمەبەستی سودلێبینی لە ئەنجامدانی توێژینەوەکەیاندا.
بڵاوکردنەوە