2025-04-28
رۆژی دوو شەممە 28/4/2025 شاندێکی ڕێکخراوی بوار بە سەرۆکایەتی د. کامەران بابانزادە و شاندێک لە ئەندامانی ڕێکخراو سەردانی داموزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجیان کرد، لەوێ لەلایەن عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەکەو شاندی دامەزراوەکە پێشوازیان لێکرا.
لەدیدارێکدا باس لەزۆر پرسی هەنوکەی پەیوەست بە کلتور و فەرمانرەوایی کرا، هەردولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی ئەو بارودۆخەی هەنوکە لە کوردستاندایە، ئەرکی سەر شانی ڕێکخراوە مەدەنیەکان زیاتر دەکات بۆ هاوکاری و کاری هاوبەش لەپێناو بەرەوپێشبردنی هەلومەرجە سیاسی و کلتوریەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.
بڵاوکردنەوە