دامەزراوەی ڤیژن و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یاداشتی لێکتێگەیشتن ئیمزادەکەن

2025-04-15

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 15/4/2025 دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئیمزاکرد.

یاداشتنامەکە لەمەراسێمێکدا و بەمەبەستی پەرەپێدانی کاری هاوبەش لەلایەن سەرۆکی هەردوو دامەزراوەکەوە ئیمزاکراو چوە بواری جێبەجێکردنەوە، کە خۆی لەئاڵوگۆڕی توانای مرۆیی و لۆجیستی و ئەکادیمیدا دەبینێتەوە.

دامەزراوەی ڤیژن ئامانجیەتی لەرێگەی ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنانەی کە لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمی و ستراتیجیەکان ئیمزای دەکات، ببێتە هۆی کۆکردنەوەی توانای ئەکادیمی و داهینەرانەی لایەنە جیاوازەکان بۆ پەرەپێدانی زیاتری هەرێمی کوردستان و عیراق.

SPU VFSS mou (1)

SPU VFSS mou (2)

SPU VFSS mou (3)

SPU VFSS mou (4)

SPU VFSS mou (5)

SPU VFSS mou (6)