2024-11-06
ئەوەی سەرەوە یەکێک بوو لە تەوەرەکانی گفتوگۆی کراوەی رۆژی سێشەممە ٥/١١/٢٠٢٤ کە لە ئۆفیسی ڤیژن فاوندەیشن لە شاری سلێمانی، بەبەشداری بەشێک لەلایەنە سیاسیەکان و رێکخراو وپسپۆڕانی بواری هەڵبژاردن ئەنجامدرا.
لەو تەوەرەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە دەبێ رۆژژمێرێکی جێگیری هەڵبژاردن هەبێت و تیایدا چوار ساڵ جارێک لە مانگ و رۆژێکی دیاریکراودا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت. هەروەها ئاماژە بەوەکرا کە نابێ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بخرێتە نێو بازنەی بەرژەوەندیەکانی هیچ لایەنێکی سیاسیەوەو ناشبێ چاوەڕوانی مەرسومی سەرۆکایەتی هەرێم بێت.
لەو گفتوگۆیەدا باس لەوەکرا کە دەبێ یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوەو کاتی ئەنجامدانی خولەکانی پەرلەمان تیایدا دیاری بکرێت، کە ئەمەش هەم بۆ سەقامگیری سیاسی هەرێم گرنگەو هەمیش بۆ ئەوەی لایەنە سیاسیەکان وکۆمسیۆنی هەڵبژاردن و کاندیدەکان و هاوڵاتیان پێشوەخت لە کات و ساتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئاگادار بن و ئامادەکاری خۆیان بکەن.
بڵاوکردنەوە