15 تشرینی یەکەم 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
سیناریۆ و ئەگەرەکانی دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، سروشتی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا دوای کشانەوەیان، لە رووی دیپلۆماسی، وەبەرهێنان، ئابووری و وزە، کو‌لتوور و رۆشنبیرییەوە، ناوەڕۆکی دوو سیمینار و گفتوگۆی کراوە بوو، بۆردى ئاسايشى نيشتيمانيى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بە ناونیشانی کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت، کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق، یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، رێکیخستبوو.
بۆردى ئاسايشى نيشتيمانى پرسێكى هه‌نوكه‌يى و هه‌ستيارى ورووژاند
رۆژى پێنجشه‌ممه 15ـى تشرينى يه‌كه‌مى 2026، له‌لایەن بۆردی ئاسایشی نیشتیمانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیجی، سیمینار و گفتوگۆیەکی کراوە بە بەشداریی ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای سەربازیی، كه‌سايه‌تيى و پسپۆڕى سه‌ربازيى و سیاسی و ئابووری، ئه‌ندامى پەرلەمانی کوردستان و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، توێژەران و رۆژنامەنووسان رێکخرا.
دوو سيمينار پێشكه‌شكران
لەسەرەتادا سيمينارێك له‌لايه‌ن رێناس به‌كر، ئه‌ندامى بۆردى ئاسايشى نيشتيمانى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى به ناونيشانى (كۆنتڕۆڵى چه‌ك، كشانه‌وه‌ى هاوپه‌يمانان، يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه) پێشكه‌شكرا.
رێناس به‌كر، هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ سيناريۆكانى داهاتووى عێراق كرد، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد عێراق له ئێستادا ته‌نيا له قۆناغى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يماناندا نييه، به‌ڵكو وڵاته‌كه له دووباره پێناسه‌كردنه‌وه‌ى خۆيدايه له ته‌واوى لايه‌نه‌كانى په‌يوه‌ست به چه‌ك، ده‌وڵه‌ت و په‌يوه‌ندييه هه‌رێميى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كانیدا.
له‌باره‌ى يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌وه، ئه‌وه‌يخسته‌ڕوو پێشمه‌رگه له هێزێكى حزبييه‌وه گۆڕاوه بۆ دامه‌زراوه‌يه‌كى سه‌ربازيى يه‌كگرتوو، پرۆسەی یەکخستنەوەی پێشمه‌رگه كاتێك سه‌رده‌كه‌وێت كه چيتر له ده‌ره‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، هێزى ديكه بوونییان نه‌بێت.
پرۆفیسۆر د.غازى فه‌يسه‌ڵ، پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، به‌شێوه‌ى ئۆنلاين سیمیناری دووەمی پێشکەشكرد، باسى له‌وه‌كرد په‌يوه‌ندیى ئێستاى ئه‌مريكا و عێراق ستراتيجييه، جيا له‌و په‌يوه‌ندييه سه‌ربازييه‌ى له رابردوودا هه‌يانبووه، ئێستا په‌يوه‌ندیى ئابوورى، وزە، وه‌به‌رهێنان و كولتووریى له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاتەدا بەردەوامە.
عێراق دەستبەرداری پەیوەندییە ستراتيجييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا نابێت
باسى له‌وه‌كرد، دواى سه‌ردانه‌كه‌ى عه‌لى زه‌يدى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق بۆ واشنتۆن، ئه‌مريكا رۆڵى گه‌ورى ده‌بێت له به‌هێزكردنى كه‌رتى وزه‌ى عێراق هه‌ر له به‌رهه‌مهێنانه‌وه تا به‌بازاڕكردنی نەوت، عێراق ناتوانێت په‌يوه‌ندييه ستراتيجييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا وه‌لابنێت.
گفتوگۆى كراوه ده‌ستپێكرد
له كۆتايى سيميناره‌كاندا، شاره‌زا و پسپۆڕانى سه‌ربازيى، سیاسی و ئابوورى، ئه‌ندامانى پەرلەمانی کوردستان و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر پرسه‌كه را و بۆچوونى خۆيان ده‌ربڕى و له گفتوگۆيه‌كى كراوه‌دا ئه‌و سێ پرسه‌يان تاوتوێكرد و سه‌رنجى خۆيان خستەڕوو.
هێزى پێشمه‌رگه چووه‌ته قۆناغێكى نوێوه
فه‌ريق روکن به‌ختيار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان وه‌ك يه‌كه‌م ئاماده‌بوو را و سه‌رنجى خۆى به‌تايبه‌ت له‌سه‌ر یەکخستنەوەی هێزى پێشمه‌رگه خسته‌ڕوو.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد؛ يه‌كخستنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له سەرەتاوە تا ئێستا به چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕيوه، له‌سه‌رتاوه له ساڵانى 1987 و 1988 ده‌ستيپێكرد، له ساڵى 2017 جارێكى ديكه هه‌وڵدرایەوە بۆ يه‌كخستنەوەیان، دواتر ساڵى 2022 ياداشتنامه‌يه‌كى لێكتێگه‌يشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تى جه‌نگى ئه‌مريكا و وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان واژۆ كرا، ئه‌مساڵ كۆتا هه‌ل بوو بۆ رێكخستنه‌وه و یەکخستنەوەی پێشمه‌رگه.
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە باسى له‌وه‌كرد، له‌دواى مانگى ئه‌يلوول و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، قۆناغێکی نوێ دەستیپێکردووە، قۆناغى ئێستاى هێزى پێشمه‌رگه قۆناغی به‌تواناكردن، پڕچه‌ككردن، مەشق و راهێنان، پته‌وكردنى لابوون (ئينتيما) و به‌هێزكردنى ژێرخانى هێزى پێشمه‌رگه و دابينكردنى بوودجه‌يه‌كى جێ‌گير و به‌هێزە.
وتيشى: "له رابردوودا هێزى پێشمه‌رگه رۆڵێكى نيشتيمانييان گێڕاوە، به‌ڵام بۆ دروستكردنى ئينتيمايه‌كى نيشتيمانى پته‌و و هه‌موو گۆڕانكارييه‌كى قوڵ و جه‌وهه‌رى كات پێويسته."
"ناکۆکی لەسەر کۆنترۆڵکردنی چەک هەیە"
د.به‌ختيار شاوه‌يس، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، وه‌ك يه‌كێكى ديكه له ئاماده‌بووانى سيمينار و گفتوگۆ كراوه‌كه رايگه‌ياند؛ هه‌رسێ بابه‌تى كۆنتڕۆڵکردنى چه‌ك، كشانه‌وه‌ى هاوپه‌يمانان و يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه زیاتر بابەتی ته‌كنيكيین. كۆنتڕۆڵى چه‌ك نه‌ك له جێبه‌جێ كردن‌دا، هه‌ر له وشه‌سازيدا له‌نێوان لايه‌نه‌كاندا ناكۆكيى له‌سه‌ر هه‌بووه.
ئاماژەی بەوەکرد؛ ته‌واوى ئه‌م هه‌نگاوانه به‌ستراونه‌ته‌وه به وڵاتانى دراوسێوه، به‌تايبه‌ت ئێران، ئەو وڵاتە ئاماده‌نييه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مريكادا خۆى بەدەستەوە بدات، ئیتر چۆن رێگه ده‌دات ئه‌و هێز و گروپە چه‌كدارانە خۆيان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه.
له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مريكاوه د.بەختیار شاوەیس وتى: "راسته هێزەکانی ئەمریکا چه‌ند سه‌د كيلۆمه‌ترێك لە عێراق دووركه‌وتوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌م له كۆنتڕۆڵى هێزى ئاسمانيى و هه‌م له رێككه‌وتنه‌كانى په‌يوه‌ست به وه‌به‌رهێنانه‌وه، هێشتا له عێراق بوونيان هه‌يه."
ئه‌مريكا دەرفەتی دژايه‌تی نادات
پرۆفيسۆر د.كه‌مال عه‌بدوڵڵا، پسپۆڕ له بوارى ئاسايشى نيشتيمانيى، يه‌كێكى ديكه له ئاماده‌بووانى سيميناره‌كه‌ى ڤيژن فاونده‌يشن بوو، به بۆچوونى ئه‌و ناوچه‌كانى رۆژهەڵاتى ناوه‌ڕاست ناوچه‌يه‌كى زيندووه بۆ ئه‌مريكا، ده‌يه‌وێت رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆخۆى كۆنتڕۆڵ بكات.
ئەوەیخستەڕوو؛ ئه‌مريكا رێگه نادات هيچ لايه‌نێك دژايه‌تيى بكات، ته‌نانه‌ت وڵاتێكى زلهێزى وه‌ك چين له كۆبوونه‌وه‌ى كۆتايى سه‌رۆكى ئه‌مريكا و وڵاته‌كه‌يدا رايگه‌ياند: له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا پێکەوە ده‌توانن كاربكه‌ن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مريكا هێور بکاتەوە له دژايه‌تيكردنی وڵاتەکەی.
له‌باره‌ى عێراقه‌وه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد؛ زۆر گرنگه عێراق هه‌وڵبدات په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا پته‌وبكات، په‌يوه‌ندييه‌كان بچنه ئاستى به‌هێزكردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه مرۆييه‌كان له وڵاته‌كه، به‌تايبه‌ت ئێستا زياتر له 150 مليۆن عێراقى له خوار هێڵى هه‌ژارييه‌وه ده‌ژين.
لاوازه‌كان له عێراق بە چەک هه‌ژموونى خۆيان به‌هێز ده‌كه‌ن
موسه‌ننا ئه‌مين، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد؛ پرسى چه‌ك له عێراق و هه‌رێمى كوردستانيش زۆر گرنگه، دۆخی هه‌ردوولا به‌هۆى چه‌كه‌وه تێكچووه و تا چه‌ك به‌ته‌نيا به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌بێت، ناتوانرێت ده‌وڵه‌ت بگۆڕدرێت.
وتيشى: "له عێراق ئێستا هه‌ر هێز و لايه‌نێك لاواز بن و هه‌ژموونيان كه‌مبێتەوە، هێزێكى چه‌كدار دروستده‌كه‌ن و ده‌چنه په‌رله‌مان و ئه‌مه‌ش كارێكى زۆر مه‌ترسيداره."
پەرلەمانتارەکەی عێراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد، ئێستا له عێراق ئه‌وه‌نده هێزى چه‌كدار هه‌يه، حه‌شدى شه‌عبى بيرچووه‌ته‌وه كه 80%ـى چه‌كه‌كانيان له ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌ته، له رابردوودا حه‌شدى شه‌عبى يه‌ك ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى هه‌بوو، ئێستا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌ژموونێكى به‌هێزيان هه‌يه و پۆستى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نییان هه‌يه.
ئه‌م سيمينار و گفتۆكۆ كراوه‌يه‌ى له دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى به‌ڕێوه‌چوو، له داهاتوودا ده‌كرێته پۆڵسى په‌يپه‌رێك، قۆناغه‌كانى گۆڕانكارييه سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى تێدا شيده‌كرێته‌وه و ده‌خرێته به‌رده‌م لايه‌نى په‌يوه‌نديدارەکان.
بڵاوکردنەوە