15 تشرینی یەکەم 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت، کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق، یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سیناریۆ و ئەگەرەکانی دوای کشانەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانان، سروشتی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا دوای کشانەوەیان لە رووی دیپلۆماسی، وەبەرهێنان، ئابووری و وزە، کولتوورەوە، ناوەڕۆکی دوو سیمینار و گفتوگۆی کراوە بوو، بۆردى ئاسايشى نيشتيمانيى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بە بەشداریی ژمارەیەک كه‌سايه‌تيى پسپۆڕى سه‌ربازيى، توێژه‌ر، سیاسی و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رێکیخستبوو.
رۆژى پێنجشه‌ممه 15ـى تشرينى يه‌كه‌مى 2026، له‌لایەن بۆردی ئاسایشی نیشتیمانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیجی، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌رفراوانى شاره‌زا سه‌ربازيى و كاربه‌ده‌سته سه‌ربازييه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان و شاره‌زا سياسى و سەربازییەکان رێکخرا، لەسەرەتادا سيمينارێك له‌لايه‌ن رێناس به‌كر، ئه‌ندامى بۆردى ئاسايشى نيشتيمانيى ڤيژن فاونده‌يشن به ناونيشانى (كۆنتڕۆڵى چه‌ك، كشانه‌وه‌ى هاوپه‌يمانان، يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه) پێشكه‌شكرا. دواتر پۆفيسۆر د. غازى فه‌يسه‌ڵ حسێن، پسپۆڕى په‌يوه‌ندييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان به‌شێوه‌ى ئۆنلاين له‌باره‌ى هه‌رسێ بابه‌ته‌كه‌وه سيمينارێكى پێشكه‌شكرد.
له سيميناره‌كه‌يدا رێناس به‌كر، هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ سيناريۆكانى داهاتووى عێراق كرد، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد عێراق له ئێستادا ته‌نيا له قۆناغى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يماناندا نييه، به‌ڵكو وڵاته‌كه له دووباره پێناسه‌كردنه‌وه‌ى خۆيدايه له ته‌واوى لايه‌نه‌كانى په‌يوه‌ست به چه‌ك، ده‌وڵه‌ت و په‌يوه‌ندييه هه‌رێميى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كانیدا.
له‌باره‌ى يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌وه، ئه‌وه‌يخسته‌ڕوو پێشمه‌رگه له هێزێكى حزبييه‌وه گۆڕاوه بۆ دامه‌زراوه‌يه‌كى سه‌ربازيى يه‌كگرتوو، يه‌كگرتنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه كاتێك سه‌رده‌كه‌وێت كه چيتر له ده‌ره‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هێزى ديكه بوونییان نه‌بێت.
غازى فه‌يسه‌ڵ، مامۆستاى زانكۆ كه به‌شێوه‌ى ئۆنلاين سیمینارەکەی پێشکەشكرد، باسى له‌وه‌كرد په‌يوه‌ندیى ئێستاى ئه‌مريكا و عێراق ستراتيجييه و جيا له‌و په‌يوه‌ندييه سه‌ربازييه‌ى له رابردوودا هه‌يانبووه، ئێستا په‌يوه‌ندیى ئابوورى، وه‌به‌رهێنان و كولتوورى له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته بەردەوامە.
باسى له‌وه‌كرد، دواى سه‌ردانه‌كه‌ى عه‌لى زه‌يدى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق بۆ واشنتۆن، ئيتر ئه‌مريكا رۆڵى گه‌ورى ده‌بێت له به‌هێزكردنى كه‌رتى وزه‌ى عێراق هه‌ر له به‌رهه‌مهێنانه‌وه تا به‌بازاڕكردن و عێراق ناتوانێت په‌يوه‌ندييه ستراتيجييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا وه‌لابنێت.
له كۆتايى سيميناره‌كاندا، شاره‌زا و پسپۆڕانى سه‌ربازيى، سیاسی و ئابوورى، ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر پرسه‌كه را و بۆچوونى خۆيان ده‌ربڕى و له گفتوگۆيه‌كى كراوه‌دا ئه‌و سێ پرسه هه‌ستياره‌يان تاوتوێكرد.























بڵاوکردنەوە