13 تشرینی یەکەم 2026
بۆ داڕشتنی پلانێکی گشتگیر و ورد، بە ئامانجی بەهێزکردنی کەرت و سێکتەرە سەرەکییەکان، هاندانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاریی، بەهێزکردنی حکومڕانی خۆجێیی، رۆژی سێیهمى راپرسی ڤیژن فاوەندەیشن له ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە، قەزای خورماڵ، ناحیەی بیارە، ناحیەی بەمۆ، گوندی تەوێلە. بەڕێوەچوو، وەک بەشێک لەو پلانەی کە لەسەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر دەستیپێکردووە بۆ بەهێزکردنی بنکەی ئامار و زانیارییەکانی پڕۆژەکانی بەشێوەیەکی زانستيیانە.
لە بەردەوامی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا، بۆ رۆژی سێیەم تیمەکانی توێژینەوەی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، بەردەوامن لە پرۆسەی راپرسی مەیدانی و وەرگرتنی نموونە لە سەرجەم کەرتەکاندا، بە ئامانجی دەوڵەمەندکردن و بەهێزکردنی بنکەی زانیاری و داتاکانی پرۆژەکە بە شێوەیەکی زانستییانەیە له پارێزگا و ئيداره سهربهخۆكان.
پڕۆژە نوێیەکەی ڤیژن فاوەندەیشن، کۆکردنەوەی داواکاریی و بۆچوونەکانە لە چوارچێوەی بنکەیەکی فراوانی زانیاریی و ئامار، دواتر زانیاریی و ئامارەکان لە چوارچێوەی توێژینەوەی زانستی و پۆڵسی پەیپەر بڵاودەکرێنەوە و ئاراستەی لايهنە پەیوەندیدارەکان دەکرێن، تاوەکو ببنە بڕیار و گۆڕينى بڕيارەکان بۆ ئهنجامێكى دياريكراو، ئهنجامهكانیش دەبنە بنەمایەکی زانستی بۆ حوکمڕانییەکی دروست.












بڵاوکردنەوە