12 تشرینی یەکەم 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
كێشه‌كانى به‌رده‌م كه‌رتى بازرگانى و پيشه‌سازيى، پلان و هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى کێشەکانیان بۆ ساڵانی داهاتوو، به وردى له‌لايه‌ن ژمارەیەک كه‌سانيى شاره‌زا و خاوه‌ن كارگه پيشه‌سازييه‌كانه‌وه له فۆكه‌س گروپێكى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن، تاوتوێكران.
فۆكه‌س گروپه‌كه رۆژى دوشه‌ممه، 12ـی تشرینی یەکەمی 2026، له دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى به‌ڕێوه‌چوو، باس له‌و كۆسپ و رێگرییانه كران كه دێته به‌رده‌م پرۆژه پيشه‌سازييه‌كان، لە رووى ياسا و رێنماییەكان، جێبه‌جێكردنيان، پێدانى مۆڵه‌ت و زۆريى باج و رسومات و گرانيى نرخى كاره‌باوه.
بەشداربووان ئەوەیان خستەڕوو، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشتگيريى كه‌رتى پيشه‌سازيى ناكات و له زۆر رووه‌وه قورساييان بۆ دروستده‌كرێت، گرانيى نرخی كاره‌با، نه‌بوونى پاڵپشتیى هه‌نارده‌كردن، نه‌بوونى قه‌رزى بانكى و پێنه‌دانى زه‌وى به پرۆژه پيشه‌سازييه‌كان به‌شێكى ديكه‌ى گفتوگۆكان بوون.
له به‌شێكى ديكه‌ى فۆکەس گروپەکەدا ئه‌وه رونكرايه‌وه كه جێبەجێکردنی ياساكان له پارێزگای سلێمانى زۆر قورس له‌سه‌ر خاوه‌ن كارگه پيشه‌سازييه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت، تا ئه‌و راده‌يه‌ى ئه‌و سەرمایەدار و خاوەنکارانەی بيرۆكەی کار یان پڕۆژە نوێیان هه‌يه نه‌توانن جێبه‌جێیان بكه‌ن.
ئه‌م گفتوگۆيانه، له داهاتوودا له چوارچێوه‌ى پلانێكى گشتگيردا له‌لايه‌ن دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆ به‌هێزكردنى كه‌رته جياوازه‌كان لە پێناو حوكمڕانييه‌كى دروست.






بڵاوکردنەوە