11 تشرینی یەکەم 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌وپێشبردنى حوكمڕانيى خۆجێيى، به‌هێزكردنى سێكته‌ره‌كان و به‌ره‌وپێشبردنى زياترى سنورى پارێزگاكانى سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، ئيداره سه‌ربه‌خۆكانى راپه‌ڕين و گه‌رميان؛ دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى ده‌ستى به داڕشتنه‌وه‌ى پلانێكى ورد و گشتگير كردووه.
له سه‌ره‌تاى تشرينى يه‌كه‌مى 2026، ڤيژن فاونده‌يشن ده‌ستى به كاره‌كانى كردوووه بۆ به‌هێزكردنى ته‌واوى سێكته‌ره سه‌ره‌كى و گرنگه‌كانى سنورى سلێمانى و ئيداره سه‌ربه‌خۆكان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر 12 پرسى جياواز 12 فۆكه‌س گروپى ئه‌نجامداوه.
فۆكه‌س گروپه‌كانى دامه‌زراوه‌كه تايبه‌ت بوون به كه‌رته‌كانى (ته‌ندروستى، هونه‌ر و كولتوور، به‌شداريى لاوان، هه‌لى كار، ژنان، به‌شداريى مه‌ده‌نى، گه‌شتوگوزار، بژێوى ژيان، ئاو و گۆڕانكارييه‌كانى كه‌شوهه‌وا، كه‌رتى په‌روه‌رده، حوكمڕانيى خۆجێيى، بانك و خزمه‌تگوزارييه داراييه‌كان) بۆ هه‌ريه‌كێك له فۆكه‌س گروپه‌كان كه‌سانى شاره‌زا و پسپۆڕ، به‌رپرسانى كه‌رته جياوازه‌كان به‌شداربوون.
هاوكات تيمه‌كانى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن وه‌ك هه‌نگاوێكى ديكه‌ى جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه، ده‌ستيان كردووه به وه‌رگرتنى نموونه‌ى راپرسى بۆ سێكته‌ره جياوازه‌كان و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌پێناو به‌هێزتركردن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى توێژينه‌وه و فۆكه‌س گروپه‌كانه.
ئه‌نجامى ئه‌م پرۆژه‌يه‌ى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، گۆڕينى داواكارييه‌كانه بۆ زانیاری، زانیاری بۆ بڕیار و گۆڕينى بڕياريش بۆ ئه‌نجامێكى دياريكراو، پاشان ئه‌نجامه‌كان پێشكه‌شى لايه‌نى په‌يوه‌نديدار ده‌كرێت، تاوه‌كو به‌شێوه‌يه‌كى زانستى ببێته بنه‌مايه‌كى حكومڕانييه‌كى دروست.






























بڵاوکردنەوە