8 تشرینی یەکەم 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
به‌مه‌به‌ستى دياريكردنى كێشه‌كانى به‌رده‌م حوكمڕانيى خۆجێيى، هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو و دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ره یاسایی و کارگێڕییەكان، دامه‌زراوه‌ى ڤيژن، ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له به‌رپرسانی خۆجێيى، شارەزایان و کەسانی پەیوەندیداری كۆكرده‌وه، گفتوگۆی ورد و گرنگ ئه‌نجامدرا بۆ داڕشتنى نەخشەڕێگای گونجاو لەپێناو به‌هێزكردنى حكومه‌تى خۆجێيى و به‌ره‌وپێشبردنى زياترى پارێزگاکانی سلێمانى و هەڵەبجە و ئيداره سه‌ربه‌خۆكان.
فۆكه‌س گروپه‌كه به ناونيشانى (حوكمڕانيى خۆجێيى) رۆى پێنجشه‌ممه، 8ـی تشرینی یەکەمی 2026 لە دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى به‌ڕێوه‌چوو، به وردى كێشه‌كانى به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونى ئيداريى سنورى سلێمانى دياريكران، بۆ هه‌ر كێشهيهك چاره‌سه‌رى گونجاو خرایەڕوو و لايه‌نه جياوازه‌كانى شيكرانهوه.
ژمارەیەک لە بەشداربووان ئاماژەیان بەوەکرد رۆتينى ئيداريى و مهركهزيهت وايكردووه به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كان و ئەنجامدانی پڕۆژەکان له سنورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئيداره سه‌ربه‌خۆكان قورس‌تر بن، پێشنيازكرا رێگه‌چاره‌ى ياسايى بۆ چاره‌سه‌ركردنى به‌ربه‌سته‌كان بدۆزرێنه‌وه به‌مه‌به‌ستى خزمه‌تكردنى زياترى ناوچه‌كه.
باس له گرنگيى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان كرا و پێشنيازكرا ساڵى داهاتوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له هه‌رێمى كوردستانيش به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌م گفتوگۆ و فۆکەس گروپانەی له دامه‌زراوه‌ى ڤيژن ئهنجامدەدرێن، ده‌بێته پلانێكى چڕ و گشتگير بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى سنورى پارێزگاى سلێمانى له رووى پلان و به‌ڕێوه‌بردن و گەشەسەندنەوە.
















بڵاوکردنەوە