12 تشرینی یەکەم 2026
ڤیژن فاوەندەیشن
داڕشتنی پلانێکی ورد و گشتگیر، گەڕانەوەی بەهاکان بۆ سیستمی پەروەردە، چاکسازیی لە پرۆگرامی خوێندن، کارکردن لەسەر بایەخدانی زیاتر بە زمانی دایک لە ناوەندەکانی خوێندن، گرنگترین تەوەرکانی فۆکەس گروپی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بوو.
رۆژی دووشەممە 12ـی تشرینی یەکەمی 2026، بە بەشداریی ژمارەیەک لە شارەزایان و پسپۆڕان، سەرپەرشتیاران و راهێنەرانی پەروەردەیی، بەڕێوەبەری قوتابخانەکان، مامۆستایان و پەروەردەکاران، دووەم فۆکەس گروپ لە دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لەسەر کەرتی پەروەردە و فێرکردن بەڕێوەچوو، لەپێناو داڕشتنی پلانێکی گشتگیر، کە خزمەت بە سەرجەم بوارە پەروەردەییەکان بکات.
لە فۆکەس گروپەکەدا بەشداربووان ئاماژەیان بە گرفتەکانی بەردەم کەرتی پەروەردە و فێرکردن کرد، وەک نەبوونی سیستمێکی پەروەردەیی رێکخراو، جیاوازیی پرۆگرامەکانی خوێندن لە کەرتی گشتی و تایبەتدا، جیاوازی سیستمی پەروەردە و فێرکردن لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستا و رابردوو و دانانی نەخشەڕێگای داهاتوو، مافی کارمەندانی پەروەردەیی لە کەرتی تایبەتدا.
یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە، باسێکی دیکەی فۆکەس گروپەکە بوو، بەشداران بۆچوون و سەرنجەکانیان لەبارەیەوە خستەڕوو.
لە بەشێکی دیکەی فۆکەس گروپەکەدا، گفتوگۆ لەسەر گەڕانەوەی بەها و ئینتیما بۆ تاک کرا وەک بەشێکی گرنگ لە رۆڵی پەروەردە و ناوەندەکانی خوێندن.
رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ ناوەندەکانی خوێندن و فەراهەمکردنی بابەتەکانی وەک وەرزش و هونەر بۆ قوتابیان، تەوەرێکی دیکەی باسەکان بوون.
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، گفتوگۆ و بۆچوونی بەشداربووانی فۆکەس گروپەکە، لە چوارچێوەی پۆڵسی پەیپەر و توێژینەوەی زانستی بڵاودەکاتەوە و ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەکات، بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگای چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم کەرتی پەروەردە و فێرکردن.
261012072711.jpg)
261012072728.jpg)
261012072743.jpg)
261012072756.jpg)
261012072811.jpg)
261012072822.jpg)
261012072835.jpg)
261012072852.jpg)
261012072920.jpg)
261012072938.jpg)
بڵاوکردنەوە