13 تشرینی یەکەم 2026
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى به‌شداربوو له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت به دابينكردنى دارايى بانكيى بۆ پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان، به ئامانجى گۆڕينى راسپارده‌كانى لوتكه‌ى سلێمانى بۆ هه‌نگاوى كرداريى و پتهوكرنى په‌يوه‌نديى نێوان بانكه‌كان، وه‌به‌رهێنه‌ران و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان.
كۆبوونه‌وه‌كه رۆژى دووشه‌ممه 12ـى تشرينى يه‌كه‌مى 2026 له‌سه‌ر راسپارده‌ى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، م. عه‌تا محه‌مه‌د، به‌رپرسى نووسينگهى سلێمانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سهرپهشتيى ده‌كرد، زياتر له 25 وه‌به‌رهێن و خاوه‌ن پرۆژه‌ى سلێمانى و دهوروبهريى و تيمێكى بانكى نيشتيمانى عێراقى (NBI) تێيدا ئاماده‌بوون.
له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، به‌دواداچوون بۆ راسپارده‌كانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له لوتكه‌ى سلێمانى و چۆنيه‌تى پشتيوانيى بانكه‌كان بۆ پرۆژه‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت كرا، گفتوگۆى پێشكه‌شكردنى قه‌رز و ئاسانكاريى بانكيى بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و پێداونى قه‌رزى نه‌ختينه‌يى له بوارى خانووبه‌ره بۆ هاوڵاتييان به‌شێكى ديكه‌ى گفتوگۆكان بوو.
ئامانج له‌م هه‌وڵانه ئه‌وه‌يه، كه‌رتى تايبه‌ت به‌هێزببێت، هاوڵاتييان ئاسانتر بتوانن ببنه خاوه‌نى يه‌كه‌كانى نيشته‌جێبوون و له‌گه‌ڵيشيدا ده‌رفه‌تى دارايى زياتر بره‌خسێنرێت بۆ پێشخستنى پرۆژه‌كان.









بڵاوکردنەوە