14 تشرینی یەکەم 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
بەرهەم و چالاکییەکانی ئەم دواییەی هه‌ردوولا، پلان و پڕۆژەکانی داهاتوو به‌تايبه‌تى ئەنجامدانی توێژینەوە و پڕۆژەی نوێ به‌جۆرێك خزمەت بە کایەی زانستی و مێژوویی و ناوچه‌كه بكات، بەردەوامیی پەیوەندییەکان و پتەوکردنی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە نێوان هەردوو دامەزراوەكه، ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌يه‌كى رێكخراوى خاڵ و ڤيژن فاونده‌يشن بوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ـى تشرينى يه‌كه‌مى 2026، لە سەردانێکياندا بۆ دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، نوێنەرانی رێکخراوی خاڵ به سه‌رۆكايه‌تيى مامۆستا تۆفيق كه‌ريم، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌كه، کار و چالاکییەکانی ئەم دواییەی خۆیان و پلان و پڕۆژەکانی داهاتوویان خستەڕوو، هاوکات چاپی نوێی کتێبی "زانیارینامەی پارێزگای هەڵەبجە-ئینسایکڵۆپیدیا"یان پێشکەشی دامه‌زراوه‌ى ڤیژن کرد.
هه‌ردوولا گفتوگۆيان لەسەر پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كان و هاوکاریی و كارى هاوبەش بۆ پڕۆژەکانی داهاتوو كرد. دامه‌زراوه‌ى ڤیژن ماندووبوونی رێکخراوى خاڵى به‌رزنرخاند بۆ بەرهەمهێنانی ئەو سەرچاوە زانستی و دۆکیۆمێنتارییە و ئەنجامدانی توێژینەوە و بەرهەمهێنانی پڕۆژەی لەو شێوەیە کە خزمەت بە کایەی زانستی و مێژوویی ناوچەکە دەکات.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا گفتوگۆيان لەسه‌ر گرنگیی و بەردەوامیی پەیوەندییەکان و پتەوکردنی هەماهەنگی و کاری هاوبەش كرد له داهاتوودا.







بڵاوکردنەوە