4 تشرینی یەکەم 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى كه‌رتى ته‌ندروستيى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگەى ده‌ستنيشانكردنى كه‌موكورتى و ئاڵنگارييه‌كانه‌وه له فۆكه‌س گروپێكى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى تاوتوێ كران، كه‌سانى شاره‌زا و پسپۆڕ له بواره‌كه‌دا به وردى تاوتوێى كێشه و كه‌موكورتييه‌كانيان كرد.
رۆژى يه‌كشه‌ممه، 4ـی تشرینی یەکەمی2026، فۆكه‌س گروپى (په‌ره‌پێدانى كه‌رتى ته‌ندروستى) به ئاماده‌بوونى پزيشكانى پسپۆڕ لە بوار جياوازه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، له گفتوگۆكه‌دا باس له‌و گۆڕانكارييانه كرا كه له سێ ساڵى رابردوودا به‌سه‌ر كه‌رتى گشتيى ته‌ندروستيدا هاتووه له هه‌رێمى كوردستان.
له گفتوگۆكه‌دا باس له چه‌ند خاڵێك كرا كه به جێبه‌جێكردنيان كه‌رتى ته‌ندروستى له هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌وپێش دەبات، ديارترينيان دانانى ديدگايه‌كى روونه بۆ كه‌رتى ته‌ندروستى، نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى، لێپرسينه‌وه له كه‌مته‌رخه‌مييه‌كان و هۆشياركردنه‌وه‌ى هاوڵاتييان له مه‌ترسييه ته‌ندروستييه‌كان و خۆپارێزيى پێشوه‌خته.
باس له‌وه‌كرا كه پێويسته كه‌رتى ته‌ندروستى له هه‌رێمى كوردستان هەنگاوەکانی به‌ره‌وپێشچوون و گۆڕانكاريى دەستپێبکات، له كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان کار بۆ جێبه‌جێكردنى راسپارده و نه‌هێشتنى كه‌موكورتييه‌كان بکرێت.
بەشدارانی فۆکەس گروپەکە ئاماژەیان بەوەکرد؛ كه‌رتى گشتيى ته‌ندروستى له هه‌رێمى كوردستان و به‌تايبه‌ت لە شارى سلێمانى به‌ره‌و لاوازبوون ده‌چێت له رووى خزمه‌تگوزارييه‌كانى په‌يوه‌ست به پشكنينه‌وه و نه‌خۆشخانه‌كان پێويستيان به ئامێر و تواناى مرۆيى زياتر هه‌يه، هەروەک رێکخستنەوەی كه‌رتى ده‌رمانیان له هه‌رێمى كوردستان بەپێویستییەکی لە پێشینە دانا.
دەرئەنجامی فۆكه‌س گروپەکە، ده‌بێته پۆڵسى په‌يپه‌رێك و له‌لايه‌ن دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى بڵاوده‌كرێته‌وه، راسپاردە و پێشنیاز و نەخشەڕێگا ئاڕاسته‌ى لايه‌نى په‌يوه‌نديدار ده‌كرێت بۆ ده‌ستپێكردنى هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ر و به‌ره‌وپێشبردنی کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان.








بڵاوکردنەوە