مێزگردی ڤیژن لەسەر بەرەوپێشبردنی کایەکانی هونەر، رۆشنبیری و کولتوور

1 تشرینی یەکەم 2026

 

ڤیژن فاوەندەیشن

گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم کایەکانی هونەر، رۆشنبیری و کولتوور، پێویستییەکانی گەشەپێدانی ژێرخانی ئەم بوارانە و باشترکردنی شێوازی بەڕێوەبردن و پلاندانانیان، دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ گەشەکردنی هونەر و کولتوور و بەهێزکردنی رۆڵی ئەم بوارانە لە گەشەپێدانی کۆمەڵگەدا، ناوەڕۆکی مێزگردێکی ڤیژن فاوەندەیشن بوون.

بە ئامادەبوونی دەستەبژێرێک لە هونەرمەندان و رۆشنبیران، رۆژی 1ـی تشرینی یەکەمی 2026، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی مێزگردێکی تایبەتی دەربارەی چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی ژێرخان، بەڕێوەبردن و پلاندانان لە بوارەکانی هونەر، رۆشنبیریی و کولتوور بەڕێوەبرد.

لە مێزگردەکەدا، بەشداربووان گفتوگۆیان لەسەر گرنگترین گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم کایەکانی هونەر، رۆشنبیری و کولتوور کرد و تیشکیان خستە سەر پێویستییەکانی گەشەپێدانی ژێرخانی ئەم بوارانە و باشترکردنی شێوازی بەڕێوەبردن و پلاندانانیان.

ژمارەیەک پێشنیاز و رێکار خرانەڕوو کە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هونەرمەندان و رۆشنبیران، بە هاوکاری و بەشداریی کەرتی تایبەت، کاریان لەسەر بکەن؛ بە مەبەستی دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ گەشەکردنی هونەر و کولتوور و بەهێزکردنی رۆڵی ئەم بوارانە لە گەشەپێدانی کۆمەڵگەدا.

دەرئەنجام و پێشنیازەکانی ئەم مێزگردە وەک بەشێک لە کارە توێژینەوەیی و پۆڵسییەکانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی رێکدەخرێن و دەخرێنە بەردەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان.

f

f

f

f

f

f

f

f

f

f