29 ئەیلوول 2026
لە چوارچێوەی پڕۆژەی (عێراق فلتەر)، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی ئایدیا ئینتەرناشناڵ و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، خولێکی راهێنانیی تایبەتی بۆ ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسان و پەیامنێرانی دەزگا میدیاییەکان له ههرێمى كوردستان و عێراق؛ بەڕێوەبرد.
خولەکە رۆژى سێشهممه، 29/9/2026 بە بەشداریی کۆمەڵێک لە رۆژنامەنووسان و نوێنەرانی میدیاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئهنجامدرا؛ تێیدا تیشک خرایەسەر چۆنیەتیی دەستنیشانکردن و بەرەنگاربوونەوەی ساختەهەواڵ و زانیاریی چەواشەکار لە دەزگاکانی راگەیاندندا.
وانە و راهێنانە پراکتیکییەکانی خولەکە لەلایەن هەریەک لە رەنج شوکری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئاسۆ وەهاب راهێنەری نێودەوڵەتی لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاری پێشکەشکران؛ تێیدا لە پاڵ ناساندنی چوارچێوە یاسایی و میدیاییەکانی رووماڵ، ئامراز و تەکنیکە سەردەمییە دیجیتاڵییەکانی پشکنینی دروستیی زانیاری و بەدواداچوونی سەرچاوەی هەواڵە ساختەکان بەشێوەی کرداريى خرانەڕوو.
لهم خولهدا، رێکارە یاسایی و میدیاییەکانی رووماڵی هەڵبژاردن و راستکردنەوەی هەڵە و چەواشەکارییەکان و رێکار و ئامرازە تەکنیکی و دیجیتاڵییەکانی پشکنینی راستیی زانیارییەکان و بەدواداچوونی سەرچاوەی ساختەهەواڵ بۆ رۆژنامهنووسان خرانهڕوو.
لەدوای بەڕێوەچوونی گفتوگۆ و راهێنانی پراکتیکی لەسەر کەیسە میدیاییەکان، بڕوانامەی بەشداریکردن پێشکەش بە رۆژنامەنووسە بەشداربووەکان کرا.
















بڵاوکردنەوە