ڤیژن فاوەندەیشن، بەشداریی لە کردنەوەی سیستمی رەوانەکردنی نیشتیمانی لە پارێزگای هەڵەبجە دەکات

21 ئەیلوول 2026

ڤیژن فاوەندەیش

سیستمی رەوانەکردنی نیشتیمانی، بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییە خێراکانی جیهان لە بڕیارەکانی تایبەت بە کۆچ و پەناخوازان، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی و کارئاسانی بەگەڕاوەکان، زوو تێکەڵکردنەوەیان لەگەڵ کۆمەڵگە، لە پارێزگای هەڵەبجە کرایەوە.

رۆژی یەکشەممه 20ـی ئەیلوولی 2026، بەئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەرپرسی ناوەندەکانی کۆچ و گەشەپێدانی GIZ لە عێراق، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بەشداریی کرد لە کردنەوەی ئۆفیسی سەنتەری رەوانەکردنی نیشتمانی NRM سەر بە بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای هەڵەبجە.

"سیستەمی رەوانەکردنی نیشتیمانی" یەکێکە لە سیستمە جیهانیە پێشکەوتووەکان، لە ساڵی 2023 لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهاوکاری رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ، بە پشتیوانی یەکێتی ئەوروپا بەمەبەستی خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییە خێراکانی جیهان لە بڕیارەکانی تایبەت بەکۆچ و پەناخوازان، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و کارئاسانی بەگەڕاوەکان، زوو تێکەڵکردنەوەیان لەگەڵ کۆمەڵگە هێندراوەتە هەرێمی کوردستان.

دوای کردنەوەی ناوەندەکە، وەزارەتی ناوخۆ سیستمەکەی لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك دامەزراند، دواتریش بە پشتیوانی حکومەتی ئەڵمانیا و ئاژانسی پەرەپێدانی ئەڵمانی GIZ سیستمەکە لە پارێزگای هەڵەبجە کرایەوە، بڕیارە دواتریش لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابمەزرێت.

 

SARDANI HALABJA-2

SARDANI HALABJA-3

SARDANI HALABJA-4

SARDANI HALABJA-5

SARDANI HALABJA-1