16 ئەیلوول 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
كار و چالاكى و ئامانجه‌كانى هه‌ردوو دامه‌زراوه‌كه، ئه‌نجامدانی کاری هاوبه‌ش و به‌ڕێوه‌چوونى لوتكه‌ى سلێمانى كه رۆژانى 17 و 18ـى ئه‌يلول له شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى گفتوگۆ و كۆبونه‌وه‌ى نێوان دامه‌زراوه‌ى ئينكى بۆ لێكۆڵينه‌وه و توێژينه‌وه و دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى بوون.
رۆژى چوارشه‌ممه، 16ـى ئه‌يلولى 2026، دامه‌زراوه‌ى ئينكى بۆ لێكۆڵينه‌وه و توێژينه‌وه به سه‌رۆكايه‌تى كه‌وسه‌ر غه‌رابى، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌كه، سه‌ردانى ڤيژن فاونده‌يشنيان كرد، باسيان له ئه‌زموونى شه‌ش ساڵى كاركردنيان له بواره‌كانى لێكۆڵينه‌وه و توێژينه‌وه كرد.
ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه‌كرد، توێژينه‌وه‌كانى دامه‌زراوه‌ى ئينكى له بواره‌كانى؛ سياسى، ئابوورى و ستراتيجييه و له‌ڕێگه‌ى تۆڕێك له توێژه‌رانه‌وه كاريان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
كاركردنى پێكه‌وه‌يى دامه‌زراوه‌كانى ڤيژن و ئينكى به‌شێكى ديكه‌ى گفتوگۆكان بوون، هه‌ردوولا هاوڕابوون له داهاتوودا كاره‌كانيان له شێوه‌ى كۆڕ و سيمينار و توێژينه‌وه‌ى هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن.
عه‌دنان عوسمان، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌و په‌يوه‌ندييه به‌هێزه كرد كه دامه‌زراوه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و فيدراڵ و دامه‌زراوه‌كانى توێژينه‌وه هه‌يه‌تى، ئاماژه‌شى به لوتكه‌ى سلێمانى كرد وه‌ك يه‌كه‌مين لوتكه‌ى تايبه‌ت به ئابوورى و ئه‌و پانێڵ و گفتوگۆيانه‌ى ئه‌نجامده‌درێن و ئه‌و ميوانانه‌ى له لوتكه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بن.







بڵاوکردنەوە