30 ئاب 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
كاركردنى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن له بوارى ژينگه فراوانتر دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رى عێراقى بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، ياداشتنامه‌يه‌كى لێكتێگه‌يشتنی تايبه‌ت به گۆڕانكارييه ژينگه‌ييه‌كان واژۆكرا و چالاكييه هاوبەشەکانی هەردوو دامەزراوەکە لە بوارەکەدا ده‌ست پێده‌كه‌ن.
رۆژى يه‌كشه‌ممه، 30ـی ئابی 2026 دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رى گۆڕانكارييه‌كانى كه‌شوهه‌واى عێراق (IC3+) ياداشتنامه‌يه‌كى لێكتێگه‌يشتنيان واژۆ كرد، تایبەت به هه‌نگاوه‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گۆڕانكارييه‌كانى كه‌شوهه‌وا و مه‌ترسييه ژينگه‌ييه‌كان.
بەپێی ياداشتنامه‌كه، چوارچێوه‌يه‌كى كاركردن داده‌نرێت بۆ بونياتنانى هاوكاریى و هه‌ماهه‌نگى له بوارە ستراتيجييه‌كانى په‌يوه‌ست به گۆڕانکارییەکانى كه‌شوهه‌وا، ژينگه، وزه و ئاڵوگۆڕى زانيارى له عێراق و ناوچه جياوازه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
نەخشەڕێی کارکردنی ڤيژن فاونده‌يشن و سه‌نته‌ره عێراقييه‌كه پێكدێن له ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه‌ى هاوبه‌ش، به‌ڕێوه‌بردنى كۆنفرانس و وۆركشۆپ، سيمينار و ئاڵوگۆرى پسپۆڕان، له‌گه‌ڵيشيدا بڵاوكردنه‌وه‌ى توێژينه‌وه‌ى زانستى و پۆڵسى په‌يپه‌ر، راپۆرت و بڵاوكراوه‌ى زانستى.



بڵاوکردنەوە