26 ئاب 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
فێستیڤاڵ و بۆنەکان، لە قاڵبی هه‌فته بازاڕدان و نابنه فێستيڤاڵى گه‌وره و دووبارهبوونهوهشيان واده‌كات كۆمپانياكان متمانه‌يان نه‌مێنێت و ئاماده نه‌بن سپۆنسهريان بكه‌ن، ئەوەش بەپێی بەشێک لە دەرئەنجامی فۆکەس گروپی دووەمی دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، لەبارەی رێکخستنەوەی فێستیڤاڵ و بۆنەکان لە شاری سلێمانی.
فۆكه‌س گروپه‌كه، رۆژی چوارشه‌ممه 26ـی ئابی 2026، بە ناونیشانی "ستراتیجی رێکخستنی فێستیڤاڵ و بۆنەکان لە شاری سلێمانی" به به‌شداریى نوێنەرانی کەرتی تایبەت، رێکخراوەکان، شارەوانی و فڕۆکەخانە بەڕێوەچوو، به ووردى باس له ته‌واوى كێشه و ئاڵنگارييهكان كرا و چاره‌سه‌رى پێويستيش خرانه‌ڕوو.
بەشداربووان ئاماژەیان بەوەکرد، زۆرێک لەو چالاکییانەی لە پارکەکان دەکرێن، لە قاڵبی هه‌فته بازاڕدان و نابنه فێستيڤاڵى گه‌وره و دووبارهبوونهوهشيان واده‌كات كۆمپانياكان متمانه‌يان نه‌مێنێت و ئاماده نه‌بن سپۆنسهريان بكه‌ن.
"بەرزی تێچووی بەشداريكردنى خاوه‌نكاره‌كان لە فێستیڤاڵەکاندا، رێگرە لە بەردەم کەسانی کەمدەرامەت و خاوەن کارە دەستییە بچووکەکان بۆ سوودمەندبوون"، ئەوەش بە بۆچوونی ژمارەیەک لە بەشدارانی فۆکەس گروپەکە.
يه‌كێكى ديكه له‌و بابەتەی بوونە تەوەرێکی گفتوگۆکە ئەوەبوو؛ فێستيڤاڵه‌كان زياتر ناوخۆيين و نه‌توانراوه له‌و رێگەيه‌وه گه‌شتيارى ده‌ره‌كى بهێنرێته ناو شارى سلێمانى به ئاڕاسته‌ى گه‌شه‌پێدانى ئابووریى و بەرەوپێشبردنی زیاتری کەرتی گەشتیاریی ئابووریی.
پێشنيازی بەشدارانی فۆکەس گروپەکە، لەو چوارچێوەیەدا بوو، بۆ هەر بۆنە و فێستیڤاڵێک نەخشەڕێگایەکی روون هەبێت و بابەتەکان بە جۆرێک جیا بکرێنەوە کە هەم دەرفەت بۆ چینی کەمدەرامەت بڕەخسێنێت و هەم پارێزگاريى لە پێگەی شارەکە وەک شاری رۆشنبیری بکرێت.
گفتوکۆ و دەرئەنجامی ئەم فۆكه‌س گروپانه‌ى لە لايه‌ن دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى به‌ڕێوه‌چوون، له داهاتوودا ده‌بنه پۆڵسى پهيپهرێك، وه‌ك رێگه‌چاره‌سه‌ر بۆ رێكخستنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى فێستيڤاڵ و بۆنه‌كان له شارى سلێمانى.


















بڵاوکردنەوە