ڤیژن سپۆنسەری پەیماننامەیەکی میدیایی لە بواری ژینگە دەکات

26 ئاب 2026

ڤیژن فاوەندەیشن

بە سپۆنسەری میدیایی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، پەیماننامەیەکی هەشت خاڵی بۆ کارکردنی کەناڵەکانی راگەیاندن لەسەر پرسی پاراستنی ژینگە و رووبەڕووبوونەوەی گرفتە ژینگەیییەکانی هەرێمی کوردستان واژۆ کرا. 

رۆژی 26ـی ئابی 2026 لە پەیمانگای ناشناڵ بۆ تەکنەلۆجیا چالاکییەکە بەڕێوەچوو، بە بەشداریی رێکخراوی ئایندە، سەندیکای رۆژنامەنووسان و نوێنەری کەناڵەکانی راگەیاندن و تیایدا 30 کەناڵی راگەیاندن واژۆیان لەسەر پەیماننامەکە کرد.

پرۆفیسۆر دکتۆر حەکیم عوسمان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە میدیاکان شارەزایی زیاتریان لە بارودۆخی ژینگە هەبێت، هەروەها کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان، نیگەرانی خۆی دەربڕی لە ئامادەنەبوونی بەشێک لە کەناڵەکان بۆ واژۆکردنی پەیماننامەکە. 

لای خۆیەوە، مەعروف مەجید سەرۆکی رێکخراوی ئایندە هۆشداری دا لە خراپی دۆخی ژینگە، بە جۆرێک کە 2 ملیۆن و 400 هەزار ئۆتۆمبێل ڕۆژانە پێنج ملیۆن لیتر بەنزین دەسوتێنن، بە ڕێگری لە فڕێدانی خواردن و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی پلاستیک، دەتوانرێت %80ی زۆربوونی پاشماوە چارەسەر بکرێت.

هاوکات لەگەڵ واژۆکردنی پەیماننامەکە، زیاتر لە 26 بەرنامەی ژینگەیی ئامادەکراو درایە کەناڵەکانی راگەیاندن بۆ ئەوەی وەک بەشێک لە هەڵمەتی پاراستنی ژینگە بڵاوی بکەنەوە.

ZHINGA LAGAL ZANKOI NATIONAL-1

ZHINGA LAGAL ZANKOI NATIONAL-2

ZHINGA LAGAL ZANKOI NATIONAL-3

ZHINGA LAGAL ZANKOI NATIONAL-4

ZHINGA LAGAL ZANKOI NATIONAL-5

ZHINGA LAGAL ZANKOI NATIONAL-6

ZHINGA LAGAL ZANKOI NATIONAL-7

ZHINGA LAGAL ZANKOI NATIONAL-8

ZHINGA LAGAL ZANKOI NATIONAL-9

ZHINGA LAGAL ZANKOI NATIONAL-10

ZHINGA LAGAL ZANKOI NATIONAL-11

ZHINGA LAGAL ZANKOI NATIONAL-12

ZHINGA LAGAL ZANKOI NATIONAL-13